سکرتێری گشتی ناتۆ لە کاردانەوەیەکدا
بە تاقیکردنەوەی موشەکی رژێمی ئێران، لەسەر بەهێز کردنی سیستەمی دژە موشەکی ناتۆ لەبەر هەڕەشەکان تەئکید کردەوە.
رۆژی سێ شەممە 12ی رێبەندان هەواڵدەری ئاناتۆلی لە راپۆرتێکدا لە زمان ئیستواتنبەرگ سکرتێری گشتی رێکخراویی پەیمانی ئاتلانتیکی باکور "ناتۆ" لە کونفرانسێکی چاپەمەنی دا لەگەڵ سەرۆک کۆماری بولغارستان لە بروکسل نووسی: ناتۆ خەریکی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری موشەکی بالستیکدایە. لەبەر ئەوەی شاهیدی پەرەسەندن، تاقیکردنەوەی موشک گەلی بالستیک لەلایەن ئێران و هێنجێ وەلاتی دیکەوەین. ئەو خاڵەش بۆتە هۆی ئەوەی ناتۆ بریاری بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری موشەکی خۆی بێ.