پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وریایی بە رژێمی ئێران دا

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وریایی بە رژێمی ئێران دا
دەنگی خەباتی کوردستان

رۆژی چوارشەممە 13ی رێبەندان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا تاقی کردنەوەی موشەکی رژێمی ئێرانی مەحکوم کرد و گوتی کە چالاکیەکانی تاران هەڕەشەیە بۆ ئەمریکا، دۆستان و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە.

 

ناوبراو بە هەواڵنێرانی گوتی کە تاقیکردنەوەی موشەکی ئێران پێشیلکردنی بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئەورۆ بە فەرمی وریایی بە ئێران دەدەین.

 

فلین هەڵسوکەوتی رژێمی ئێرانی بە "تێکدەرانە" ناوبرد.

 

ژنراڵ مایکل فلین: هەنگاوەکانی ئەم دواییانەی رژێمی ئێران لەبارەی تەقاندنی موشەکی بالستیک و هێرش بۆ سەر بەلەمێکی هێزی دەریایی عەرەبستانی سعودی لەلایەن تاقمی چەکدارەکانی حوسی کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، پێویستە ئەم کردەوانە لەگەڵ سەرجەم کردەوەی تێکدەرانەی ئەو رژێمە لە رۆژهەلاتی ناوەراست بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی روون بێ.

 

هەروەها تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیک لادان بوو لە بریارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە داوا لە رژێمی ئێران دەکا هیچ چالاکیەک لە بابەت دارشتن و سازکردنی موشەک گەلێک کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکەیی بێ ئەنجام نەدا.

 

ئەوانە بەشێک لە رووداوەکانی هاوشێوەن کە لە 6 مانگی رابردوودا ئەنجام دراون و هێزەکانی حوسی کە رژێمی ئێران پرچەکیان دەکاو باریان دێنێ، بەلەمێکی ئیماراتی و سعودیان کردۆتە ئامانج و هەڕەشە لە بەلەمەکانی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی کە لە دەریای سورەوە هاتووچۆدەکەن، دەکا.

 

لەمانەو چالاکیە هاوشێوەکانی رژێمی ئێران، هەرەشەن بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، حکومەتی ئوباما نەیتوانی وەلامی پێویست بەو هەڵسوکەوتە شەڕ ئەنگێزیانەی تاران لەوانە گواستنەوەی چەکوچۆڵ، پشتیوانی لە تیرۆریزم و پێشێلکاری ریسا نێونەتەوەییەکان بداتەوە.

 

حکومەتی ترامپ ئەو جۆرە کردەوانەی رژێمی ئێران، لەسەر پێداگری لە ئاسایش، پێشکەوتن و ئارامی سەرانسەری رۆژهەلاتی ناوەراست و لەوەش زیاتر لەوەی کە گیانی ئەمریکاییەکان دەخاتە مەترسیەوە، مەحکوم دەکا.

 

سەرۆک کۆماری ترامپ بەتوندی رەخنەی لە رێکەوتنە جیاجیاکانی نێوان رژێمی ئێران و حکومەتی ئوباما هەیە، ئەوە لە کاتێکدایە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لاواز و ناکارا هەڵسوکەوتی کردوە.

 

بەجێی سپاس و پێزانین بۆ ئەمریکا و رێکەوتنەکانی، رژێمی ئێران ئێستا بێ ئەدەب بووە. لەمرۆ بە دواوە وریایی بە رژێمی ئێران دەدەین.

7 ساڵ و 9 مانگ و 19 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وریایی بە رژێمی ئێران دا

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وریایی بە رژێمی ئێران دا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران