رۆژی چوارشەممە 13ی رێبەندانی 1395 هەواڵدەری
ئیسپۆتینگی روسیە لە راپۆرتێکدا نووسی: رەشنووسی بریارنامەیەک کە رێگە بە رێکاری سەربازی دژ بە رژێمی ئێران لە ئەگەری هەوڵی ئەو رژێمە بۆ وەدەست هێنانی چەکی ناوکەیی پێکەش بە کۆنگرەی ئەمریکا کرا.
لەو رەشنوسەدا هاتووە: ئەمریکا دەبێ هەنگاوی پێویست هەڵگرێ بۆ دڵنیابوون لەوەی کە رژێمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکەیی ناگا، چونکە ئەوە نەتەنیا بۆ ئەمریکا بەڵکو بۆ هاوپەیمانەکانیشی هەرەشەیە.
بەو پێ یە پێشنیار دەکرێ مافی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژ بە رژێمی ئێران بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بدرێ بۆ ئەوەی هەرکات پێویستی کرد پێش بە هەوڵەکانی تاران بۆ وەدەست هێنانی چەکی ناوکەیی بگرێ.
ئەو پێشنووسە لەلایەن ئالسی هستینگز نوێ،ەری دیموکراتی کۆنگرەی ئەمریکاوە ئامادە کراوە کە یەکێکە لە نەیارە سەرسەختەکانی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران.