رۆژی دوو شەممە 11ی رێبەندانی 1395 دوو کارخانەی "کنتوڕسازی ئێران" و "سەنایەعی کەم مەسرەفی ئێرانیان" لە پارێزگای قەزوین داخران و بەو هۆیەوە 350 کرێکاری ئەو دوو کارخانەیە بێکار بوون.
رۆژی دوو شەممە 11ی رێبەندانی 1395 دوو
کارخانەی "کنتوڕسازی ئێران" و "سەنایەعی کەم مەسرەفی ئێرانیان" لە پارێزگای قەزوین داخران و بەو هۆیەوە 350 کرێکاری ئەو دوو کارخانەیە بێکار بوون.
هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا لە راپۆرتێکدا هۆی داخرانی ئەو دوو کارخانەی قەرزداری راگەیاندوە.
بە هۆی داخرانی ئەو دوو کارخانە کە یەک بەرێوەبەریان هەبوو 350 کرێکار کە لە 5 بۆ 10 مانگ دەبێ هیچ حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە بێکار بوون.
شایانی باسە کرێکارەکانی ئەو دوو کارخانە کە لە شارەکی پیشەسازی ئەلبورزی قەزوین هەڵکەوتوون لە ساڵێک لەوە پێشەوە بەهۆی نەدانی حەقدەستەکانیان چەندین جار کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوە بردوە.