رۆژی پێنج شەممە 14ی رێبەندانی 1395 حەمدوڵا بەیگی ئەندامی مەجلیسی رژێم رایگەیاند خۆکوژی لە شاری ئیلام پەرەی سەندوە و ئەو شارە پلەی یەکەمی لە خۆکوژی دا هەیەو بە پێتەختی خۆکوژیەکان لە وەڵات دا ناوی دەرکردوە.
رۆژی پێنج شەممە 14ی رێبەندانی 1395
حەمدوڵا بەیگی ئەندامی مەجلیسی رژێم رایگەیاند خۆکوژی لە شاری ئیلام پەرەی سەندوە و ئەو شارە پلەی یەکەمی لە خۆکوژی دا هەیەو بە پێتەختی خۆکوژیەکان لە وەڵات دا ناوی دەرکردوە.
ناوبراو هەروەها دۆخی نەخۆشخانەکانی ئەو شارەی بە خراپ زانی و گوتی: نەخۆشخانەکانی ئیلام لە شوێنێک سازکراوە کە ئەگەر نەخۆش لە رەوشێکی خراپدا بێ و رەوانەی نەخۆشخانە بکرێ هەتا دەگاتە نەخۆشخانە گیان دەدا لە بەر ئەوەی نەخۆشخانەکە لە قەرەباڵغترین شوێن و لە ناوەندی شاردا دروست کراوە.