رۆژی پێنج شەممە 14ی رێبەندان سەرۆک
کۆماری ئەمریکا گوتی هەموو بژاردەکان دژ بە رژێمی ئێران هەروا لە سەر مێزەو هێشتا هیچ بژاردەیەک لانەبراوە. ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی دژ بە رژێمی ئێران، گوتی: لەبارەی رژێمی ئێرانەوە هیچ بژاردەیەک لانەبراوە.
هەروەها شان ئیسپایسر وتەبێژی کۆشکی سپی وریایی دا کە کردەوەی خراپەکارانەی رژێمی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە.
پێشتریش سەرۆک کۆماری ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵت ترامپ وتبوویان کە بۆ تاقیکردنەوەی ئەم دواییانەی رژێمی ئێران "بە فەرمی ئاگاریان" کردۆتەوە.
بەپێی بریارنامەی ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، رژێمی ئێران لە تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیک کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکەیی هەبێ، قەدەغە کراوە.
نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی شەممە لە بارەی تاقی کردنەوەی موشەکی رژێران وتبووی حکومەتی ئێمە چاوپۆشی لەو رووداوانە ناکا. ئێمە بە هێزەوە کردەوە دەکەین و دەنگمان بەرز دەبێ.