هەواڵدەری رۆیتێر رۆژی پێنج شەممە 14ی
رێبەندانی 1395 بڵاوی کردەوە کە سەرچاوە ئاگادارەکان وتوویانە، لە دوای ئەوەی رژێمی ئێران لەم ئاخریانەدا تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجامدا، چاوەران دەکرێ ئەمریکا رۆژی هەینی ئابڵوقە گەلێک دژ بە چەندین ناوەندی ئەو رژێمە بسەپێنێ.
نزیک بە 8 ناوەندی رژێم بە هۆی چالاکیان لە باری تیرۆریزم و 17 ناوەندی دیکە بەهۆی چالاکی لە پێوەند بە بەرنامەی مووشەکی بالستیک ئابڵوقەیان بخرێتە سەر یان لە چوارچێوەی قەزایی دا لە لیستی تیرۆریستی دا جێگە دەگرن.