رۆژی شەممە 16ی رێبەندانی 1395 جیمز ماتیس
وەزیری بەرگری ئەمریکا رژێمی ئێرانی بە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان ناوبرد. ناوبراو لە وتارێکدا لە ژاپۆن گوتی: چاودێری کردنی رژێمی ئێران بە لەبەرچاو گرتنی هەڵسوکەوتی ئەو رژێمە ئەرکێکی بەسودە.
هەتا کاتێک رژێمی ئێران ئەو جۆرە هەڵسوکەوتەی هەیە، بە گەورەترین وەڵاتی پشتیوانی لە تیرۆریزم لە جیهاندا دەناسرێ و بە رای من، کاری دروست ئەوەیە کە بەو رژێمەی حاڵی کەین ئەوەی ئەنجامی دەدا، سەرنجی خەڵکێکی زۆر بۆ لای خۆی رادەکێشێ.
ماتیس هەروەها وتی: باش نیە کە هەڵسوکەوتی رژێمی ئێران لە بەرچاو نەگرین و لێی غافڵ بین.