بەپێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕێبەندان خزر عەسکەرزادە تەمەن ٧٠ ساڵە و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو پیرانشارەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.
ئەو کۆڵبەرە ئیختیارە پاش وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارسی زمانی"بی.بی.سی"
بەپێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان،
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕێبەندان خزر عەسکەرزادە تەمەن ٧٠ ساڵە و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو پیرانشارەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.
ئەو کۆڵبەرە ئیختیارە پاش وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارسی زمانی"بی.بی.سی" لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی پێناسی هاتوچۆ کردنی لێ سەندراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە زاری ئەو کۆڵبەرە کوردەوە بڵاوی کردەوە کە کاتێک ناوبراو بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەکەی سەردانی هەنگی مەرزی کردووە، پێیان ڕاگەیاندووە کە پێناسەکەی لای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشارە.
ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری پیرانشار بە ناوبراویان وتووە، تۆ مافی ئەوەت نەبووە لەگەڵ بی بی سی وتووێژ بکەیت و دەبوا ئیزنت بەو هەواڵدەرییە نەدابا کە فیلم و وێنەی تۆی بڵاو بکاتەوە.
هێزە هێزە سەرکوتگەرەکان بە مام خزری ٧٠ ساڵەیان وتووە تۆ بەو کارەت ئابڕووی وڵاتی ئێمەت بردووە و ئێمەش پێناسەکەت پووچەڵ دەکەینەوە.
خزر عەسکەرزادەی تەمەن ٧٠ ساڵە، حەوتووی ڕابردوو لە سنووری حاجی هۆمەران و هەرێمی کوردستان لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فارسی زمانی "بی بی سی" باسی لە ژیانی ئاستەم و بەسەرهاتی خۆی و کۆڵبەرەکانی دیکەی کوردی کردبوو.