رۆژی یەکشەممە 17ی رێبەندانی 1395، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێرانی بە مایەی شەرم ناوبرد و گوتی دوای ئەو رێکەوتنە رژێمی ئێران گوستاخ و بێ ئەدەبتر بووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لەگەڵ کاناڵی فاکس نیوز قسەی دەکرد، تەئکیدی کردەوە کە بە هۆیەک بۆ واژۆکردنی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران دا نەبوو.
دۆناڵد ترامپ گوتی: ئەگەر بڕیار وابوو لەگەڵ رژێمی ئێران رێکەوتن بکرێ دەبوو سەودایەکی باش بکرایە. ئێمە یەک ملیارێک و حەوسەد ملوێن دولارمان نەخد بەوان داوە و هیچێکمان لێ وەر نەگرتوون.
دوناڵد تراپ هەروەها گوتی: رژێمی ئێران راوەدووی فرۆکەکانی ئێمە دەنێ و بە بەلەمە بچوکەکانی کەشتیەکانمان تەوق دەدا. لەبەر ئەوەی باوەریان نەدەکرد کەسێک ئەوندە نەفام بێ رێکەوتنێکی لەو شێوە لەگەڵ ئەوان واژۆ بکات.
ناوبراو رژێمی ئێرانی بە سەرەکی ترین پشتویانی تیرۆریزم زانی کە بۆ سەرانسەری جیهان پوڵ و چەک دەنێرێ. هەروەها تەئکیدی کردەوە کە رژێمی ئێران ناتوانێ لەسەر ئەو چالاکیانەی بەردەوام بێ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر رژێمی ئێران گوتی هەموو کات رەخنەم لە باراک ئوباما ئەوە بووە کە بە بڕشتەوە لە بەرامبەر رژێمی ئێران نەوێستاوەو وادەی بۆ دیاری نەکردوون.
|