پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە پێنج ساڵی رابردوودا رژێمی ئەسەد 13 هەزار کەسی لە چاڵەرەشەکاندا ئێعدام کردوە

لە پێنج ساڵی رابردوودا رژێمی ئەسەد 13 هەزار کەسی لە چاڵەرەشەکاندا ئێعدام کردوە
دەنگی خەباتی کوردستان

رۆژی دووشەممە 18ی رێبەندان، رێکخراوی لیبوردنی نێونەتەوەیی لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە سوریە رایگەیاند: رژێمی بەشار ئەسەد لە دەست پێکی شەری ناوخۆی سوریە لە پێنج ساڵی رابردوو، نزیک بە 13 هەزار بە زۆری مەدەنی ئێعدام کردوەو لە گۆری بەکۆمەڵی خستوون.

 

راپۆرتی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە پێی وتووێژ لەگەڵ 84 کەس لە شاهیدان و نیگاباننانی پێشووی زیندان، بەرپرسان، بەندکراوان، دادوەر و پارێزەرەکان و کارناسان ئامادە کراوە.

 

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دیکتاتۆری خوێنرێژی سوریە لە ساڵی 2011 هەتا 2015 بە شێوەی مامناوەند حەوتووی 20 هەتا 50 کەسی لە گرتووخانەی "سیدنایا" لە باکووری دەمیشق، لەشێدارە داوە. لە 5 بۆ 13 هەزار کەس لەو ماوەدا بە نهێنی ئێعدام کراون کە لە روانگەی ئەو رێکخراوە نا حکومەتیە دەکرێ ئەم کردەوە بە "جینایەتی جەنگی" بناسێندرێ و پێویستە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەوە لێکۆڵینەوەی تەواو بکات.

 

بە وتەی لێبوردنی نێونەتەوەیی زۆربەی قوربانیان لە کەسانی مەدەنی نەیاری حکومەتی بەشار ئەسەد پێک دێ. زۆرێک لە کوژراوەکان، بەهۆی شکەنجەی بەردەوام و برینی ئاو، خواردن، دەرمان گیانیان لەدەست داوە.

 

لە نێو کوژراوەکان و بەندکراوەکاندا ژمارەیەک لە پلەدار و سەرباز هەن، ئەوانەی گومانی سەرپێچی لە بریارەکان یان پێوەندی بە راپەرینەکانیان لەسەر بووە.

 

بە پێی وتەی لێبوردنی نێونەتەوەیی زۆرێک لەوکەسانە لە دادگا گەلێک کە دادپەروەری تێدا نەبووە، لە دادگای سەربازی لە دوای دیانپێدانانی زۆرەملی حوکمی مەرگیان بەسەردا سەپاوە.

 

ئێعدامەکان بەشێوەی نهێنی ئەنجام دراون. ئەو رێکخراوە دەڵێ تەرمی ئێعدام کراوەکان لە گۆری بە کۆمەڵ، لە شوێنێک لە پێتەخت بە ژێر خاکەوە کراون و خانەوادەکانیان ئاگاداری چارەنووس و شوێنی گۆرەکانیان نین.

7 ساڵ و 9 مانگ و 13 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە پێنج ساڵی رابردوودا رژێمی ئەسەد 13 هەزار کەسی لە چاڵەرەشەکاندا ئێعدام کردوە

لە پێنج ساڵی رابردوودا رژێمی ئەسەد 13 هەزار کەسی لە چاڵەرەشەکاندا ئێعدام کردوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران