هەواڵدەری رۆیتێر 20ی رێبەندانی 95 نووسی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لێکۆڵینەوە لە پێشنیارێک کە تیایدا بە فەرمی سپای پاسدارانی رژێمی ئێران وەک هێزێکی تیرۆریستی ناوزەد دەکات.
هەواڵدەری رۆیتێر 20ی رێبەندانی 95 نووسی
کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لێکۆڵینەوە لە پێشنیارێک کە تیایدا بە فەرمی سپای پاسدارانی رژێمی ئێران وەک هێزێکی تیرۆریستی ناوزەد دەکات.
بەرپرسانی ئەمریکایی کە ئەو بابەتەیان راگەیاندوە، دەڵێن: لەو بارەوە راوێژ بە ناوەندە جیاجیاکانی دەوڵەتی ئەمریکا کراوە.
رۆینێر لە درێژەدا دەنووسێ: سپای پاسدارانی رژێمی ئێران بەهێزترین ناوەندی ئەمنیەتی رژێمە کە دەسەڵاتی بەسەر بەشی زۆری ئابووری ئێراندا هەیە و لە سیستەمی سیاسی دا نفوزێکی بەربڵاوی هەیە.