یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

فاکس نیوز: رژێمی ئێران جارێکی دیکە تاقیکاری موشەکی ئەنجام داوە

فاکس نیوز: رژێمی ئێران جارێکی دیکە تاقیکاری موشەکی ئەنجام داوە

رۆژی چوار شەممە 20ی رێبەندانی 95، کاناڵی فاکس نیوزی ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە رژێمی ئێران مووشەکێکی بالستیکی دیکەی تاقی کردۆتەوە. ئەو مووشەکەش وەکوو موشەکی خورەمشار لە شوێنێکی نزیک بە شاری سمنان تەقێندراوە.

فاکس نیوز زیادی کرد: بەرپرسێکی فەرمی ئەو هەواڵەی راگەیاندوە و گوتوویەتی کە موشەکێک کە رژێمی ئێران رۆژی چوارشەممە تاقی کردۆتەوە، موشەکی زەوی بە هەوا بە ناوی مرسادی کورت ماوە بووە. هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی دیکە ئەو هەواڵەی فاکس نیوزی تەئید نەکردوە.

رژێمی ئێران پێشتر مرسادی بە سیستەمێکی موشەکی ناساندبوو کە لە توانای دا هەیە لە ماوەی 150 کیلۆمیتریەوە ئامانجەکەی دیاری بکات.

رۆژی یەکشەممە 10ی رێبەندان فاکس نیوز بە لێکۆڵینەوە لە وێنەی ماهوارەیی هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە رژێمی ئێران موشەکی بالستیکی تاقی کردۆتەوە. سەرەتا خۆی لە تەئیدی تاقی کردنەوەی مووشەکی بوارد بەڵام دوایی تەئیدی کرد.

بەپێی بریارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش، رژێمی ئێران تاقی کردنەوەی موشەکی بالستیک کە هەڵگری کڵاوەی ناوکەیی بێی لێ قەدەغە کراوە.

رۆژی سێ شەممە 12ی رێبەندان ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆلچینەوە لە تاقی کردنەوەی مووشکی رژێمی ئێ{ان دانیشتنێکی بە پەلەی رێکخست. نیکی هیلی نوێ،ەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرای مەحکوم کردنی ئەو هەنگاوەی رژێمی ئێران گوتی کە ئەمریکا چاوپۆشی لە هەنگاوەکانی تاران ناکات.

7 ساڵ و 7 مانگ و 19 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

فاکس نیوز: رژێمی ئێران جارێکی دیکە تاقیکاری موشەکی ئەنجام داوە

فاکس نیوز: رژێمی ئێران جارێکی دیکە تاقیکاری موشەکی ئەنجام داوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران