کوژرانی هاووڵاتیێکی سەردەشتی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان
کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارە کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوانیوەرۆی رۆژی پێنجشەممە 9ی رەزبەری 1394، عۆمەر ئەحمەدزادە، خەڵکی سەردەشت و تەمەن 32 ساڵ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی هەنگی سنووری سەردەشت کوژرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ئاکامی کوژرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، خەڵکی سەردەشت بە نیشانەی نارەزایەتی هێرشیان کردە سەر بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی و لە ئاکامدا ستوانێکی ئەو هێزانە بە ناوی تاجەالدینی لە لایەن خەڵکی نارازییەوە کوژراوە.
کۆبوونەوەی نارەزایەتی کۆمەڵێک لە کرێکاران لە شاری سنە
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی لەبەنیاتی پاک لە شاری سنە کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ شەممە 11ی رەزبەری 1394، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی لەبەنیاتی پاک لە شارەکی پێشەسازی سنە، لە نارەزایەتی بە وەرنەگرتنی 4 مانگ حەقدەستی دواکەوتوویان لە بەرانبەر ئەو شیرکەتەدا کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی حەقدەستەکانیان بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، بەرپرسانی ئەو شیرکەتە لە وڵامی کرێکارانی نارازی رایانگەیاندووە کە، بریار وابووە کە بەرهەمەکانی ئەو شیرکەتە بۆ کوردستانی باشور بگوازنەوە کە لە ئێستادا ئەم کارە راگیراوە و ناتوانن حەقدەستی دواکەوتووی ئەو کرێکارانە بدەن.
ژمارەی قۆربانیانی کاروانی حەجی مەهاباد گەیشتە ٢٤ کەس
ڕێکخراوەی حەج و زیارەتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند ژمارەی کۆچکردوانی کاروانی حەجی شاری مەهاباد لە ڕووداوی مینا ٢٤ کەسن و ٢ کەسیش بریندار بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،پێوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوەی حەج و زیارەتی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەمە(٩ی ڕەزبەر) دوایین زانیارییەکانی لە سەر کاروانی حاجیانی ئەو پارێزگایەی ڕاگەیاند و هەواڵی لە لەدەست چوونی ٢٤ کەس و بریندار بوونی ٢ زیارەتکاری کاروانی حاجیانی شاری مەهاباد دا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حەسەن ئەفشوون، عەبدوڵڵا ڕادپوور، عیسمەت حیسامی، شەریف عیماد ئەرشەد، ئەبووبەکر یووسوفی، ئیسماعیل ئەسپووکە، عەزیز چاچ، زولەیخا حاجیزادە، مەریەم سوڵتانی، یووسوف شەیخی، موحەمەد ئەمین پیرووتی، زەهرا ئەلیاسی، سەلیم ئیور، عوسمان پیرووتی، عەبدولناسر پیرووتی، ئیسماعیل چووپان نیک، بایەزید حەیران، عەبدوڵڵا خادیمی، حەسەن خانپایە، ئەحمەد شاهی ئەقدەم، زەینەب عەبدیان، گولی قادری، نازدار موحەمەدی و مەحموود عەزیزیان، ٢٤ حاجی کۆچکردووی کاروانەکەن. هەروەها عومەر خەلیلی و ڕەحیم سالک دوو حاجییە بریندارەکەی کاروانی مەهابادن.
هەرەشەی هێرشی مووشەکی رژێمی ئاخوندی لە عەرەبستان
سهرۆکی دامهزراوهی مۆزهخانهکانی رژێمی ئاخوندی ئێران ههڕهشهی له سعودیه کرد و رایگهیاند، 2000 موشهکمان بۆ لێدانی سعودیه ئامادهکردووه گهر رێبەری فهرمانی لێدانی ئهو وڵاته دهربکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مورتهزا قوربان، سهرۆکی دامهزراوهی مۆزهخانهکانی رژێمی ئاخوندی ئێران که یهکێک له کهسه نزیکهکانی قاسم سولهیمانی له درێژهی ههڕهشهکهیدا له سعودیه وتی: "دهبێت ئێرانییهکان لهمڕۆدا لهو ههڕهشانه نهترسن که دوژمنان دهیکهن، چونکه له جهنگی عیراقدا به کهمترین ئامادهکاریی سهربازییهوه توانیمان خۆڕاگر بین، بهڵام لهمڕ٠ۆدا گهر رێبەر فهرمان بکات به لێدانی سعودیه، ئهوا 2000 موشهکمان ئامادهیه تا له ئهسفههانهوه ئاراستهی سعودیهی بکهین". قوربانی وتیشی: "هێڵهکانی بهرگری شۆڕشی ئیسلامی لهمڕۆدا له یهمهن و سوریا و عیراق و سوریا و لوبنانه، بۆیه ئێمه له ئامادهباشیداین بۆ جێبهجێکردنی فهرمانهکانی رێبەری له ههموو شوێن و جێگهیهک، چونکه ئهو سهرکردایهتی شۆڕش و ئهم وڵاته دهکات و نوێنهرایهتی ئیمام مههدی مونتهزهر دهکات له جیهاندا".
بەحرەین باڵوێزی خۆی لە تاران کشاندەوە
بەحرەین باڵیۆزی خۆی لە ئێران کشاندەوە و 72 کاتژمێر مۆڵەتیشی بۆ جێهێشتنی وڵاتی بەحرەین بۆ دیپلۆماتکارانی ئێرانی لەو وڵاتە دیاریکرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە 9ی رەزبەری 1394، بەحرەین باڵیۆزی خۆی لە ئێران کشاندەوە. ئەم کارەی بەحرەین دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس دێت بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران لەو وڵاتەدا. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی بەحرەینیش رایگەیاند " دپلۆماتکارانی رژێمی ئاخوندی ئێران لە بەحرەین کەسی شیاو نین، بۆ ئەم مەبەستەش 72 کاتژمێر مۆڵەتی بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەی بۆ دیاریکردوون". جێگەی باسە کە، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین رۆژی چوارشەممە 8ی رەزبەر رایگەیاند، دەستیانبەسەر کارگەیەکی دروستکردنی بۆمب لە باشووری ئەو وڵاتە گرتووە، هەروەها ژمارەیەک کەسیشیان بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەستگیرکردوون.
یەمەن کاردار و هەیئەتی رژێمی ئاخوندی دەر کرد
وەزیری دەرەوەی یەمەن، ریاز یاسین رایگەیاند کە، پەیوەندی دیپلۆماتیکیان لەگەڵ رژێمی ئاخوندی بچراندووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 10ی رەزبەری 1394، ریاز یاسین لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە وتی، رژێمی ئاخوندی بە شێوەی بەردەوام لە کاروباری ناوخۆیی یەمەن دەستێوەردان دەکات و پشتیوانی لە چەکدارانی حەسی دەکات بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە لەو وڵاتە. بە پیچی ئەم راپۆرتە، وەزیری دەرەوەی یەمەن وتی، داوامان لە کارداری رژێمی ئاخوندی کردووە کە یەمەن بە جێبهێڵێت و هەیئەتی رژێمی ئاخوندی لە کەمترین ماوەدا دەبیچت سەنعا چۆڵ بکەن.
سکاڵای بەحرەین دژ بە رژێمی ئاخوندی لە نەتەوەیەکگرتووەکان
بەحرەین بە شێوەی فەرمی سکاڵای لە رژێمی ئاخوندی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 10ی رەزبەری 1394، بەحرەین بە شێوەی فەرمی لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر رژێمی ئاخوندی تۆمار کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم بریارەی بەحرەین دوای ئەوە هات کە ئەو وڵاتە گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە رژێمی ئاخوندی لەو وڵاتە دەستبەسەر کرد. جێگەی باسە کە بەحرەین رۆژی پێنجشەممە 9ی رەزبەر، کارداری رژێمی ئاخوندی لە وڵاتەکەی دەر کرد و 72 کاتژمێر کاتی بۆ داناوە کە ئەو وڵاتە بە جێ بهێڵێت.
هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر داعش بەردەوامن
وڵاتی رووسیا بەردەوامە لە ناردی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە سووریا، بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی و پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لە داعش. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،ئەمڕۆ شەممە 11ی رەزبەری 1394، هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە سووریا بۆ چوارەم رۆژ بەردەوامییان بە خۆیانەوە بینی و ژمارەی چەکدار و مۆڵگە پێکراوەکانی داعش لە زیادبوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسا ٢٠ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئامانجەکانی داعش لە نێو شاری رەقە و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامدا، کە تێکشانی چەند مۆڵگەیەک و گەنجینەی چەک و نەوتی لێ کەوتەوە.