سەناتۆر جۆزێف لیبێرمەن کە لایەنگری
ئابڵوقەی توندی رژێمی ئێرانە دەڵێ سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ کاتێکی باشە کە پێداچوونەوە بە رێکەوتنی ناوکەیی بکەین و فشارەکان بۆ سەر ئەو رژێمە زیاد بکەین. ناوبراو پێشبینی ئەوەی کرد کە دەورانی سەرۆکایەتی سەرۆکی نوێ ئەمریکا گۆرانکاری قوڵ لە پێوەند بە رژێمی ئێران روو دەدا.
لیبێرمەن کە 24 ساڵ ئەندامی سەنای ئەمریکا بووە دەڵێ: سەبارەت بە ئێران و پێوەندی بە ئەمریکا، هەڵبژاردنی ترامپ نیشانەی گۆرانی قوڵ لەچاو دەوڵەتی ئوبامایە.
ناوبراو گوتی: گروپی یەکیەتی دژ یە ئێرانی ناوکەیی خوازیاری هەڵوەشانەوەی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران نیە بەڵام دەخوازێ پێداچوونەوەی پێدا بکرێ بۆ ئەوەی ئیمتیازە زیادیەکان بە رژێمی ئێران لابرێ.
ئەو سەناتۆرە هەروەها دەڵێ: ئەو رێکەوتنە نێوەرۆکی حکومەتی دەسەڵاتدار لەئێرانی نەگۆریوە، ئەو رژێمە هێشتا دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا دەڵێتەوە.