ئەندامێکی شۆرای ساختەی شاری ورمێ رایگەیاند: کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی قەدیمی 500 بینای ورمێ کە نزیک بە 40 ساڵ لە سازبوونی دەگوزەرێ، وەکوو پلاسکۆ ئەگەری هەر کارەساتی لێ بقەومێ و پێویستە بە پەلە نۆژەن بکرێنەوە.
ئەندامێکی شۆرای ساختەی شاری ورمێ
رایگەیاند: کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی قەدیمی 500 بینای ورمێ کە نزیک بە 40 ساڵ لە سازبوونی دەگوزەرێ، وەکوو پلاسکۆ ئەگەری هەر کارەساتی لێ بقەومێ و پێویستە بە پەلە نۆژەن بکرێنەوە.
حوسێن پەناهی لە درێژەدا وتی: بەداخەوە شاری ورمێ شوێنی پروتکاوی زۆری هەیە و لەو نێ,ەدا کۆمەڵگەیی نیشتەجێبونی 500 دەزگا چاوەروانی کارەساتی لێ دەکرێ هەر بۆیە دەبێ بیرێکی لێ بکرێتەوەو بوجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێ.
ناوبراو وتی: بەڵام بەرێوەبەری شاری ورمێ لەبەر ئەوەی لە باری قانوونیەوە سنووردارە ناتوانێ هەموو شوێنێک بە چاوی پروتکاوی سەیر بکا وە پێویستی بە بریاری وەزارەتی رێگە و شارسازیە.
پەناهی سەبارەت بە قەرزەکانی شارەداری، بە جێی ئەوەی باس لە رەوشی خراپی حکومەت بکات، خەڵکی بە تاوانبار زانی و وتی: قەرزەکانی شارەداری ورمێ زۆرە چونکە خەڵک لە کاتی خۆیدا قەرزەکان نادەنەوە و لەلایەکی دیکەوە حکومەت بەشی شارەداری لە داهاتە جیاجیاکان نادا وە هەموو ئەوانە هۆی کێشەی گەورەن بۆ شارەداری.
ئەو ئەندامەی شۆرای ساختەی شاری ورمێ لە درێژەدا ئیشارەی بە دۆخی خراپی سیستەمی گواستنەوە کرد و وتی: سیستەمی گواستنەوەی گشتی لە شاری ورمێ کۆن و پروتکاوە و ئاستی خزمەتگوزاری لاوازە هەر بۆیە هەم لە بەشی ئوتوبوس و هەم لە بەشی تاکسی دا پێویستە بە پەلە کاری نۆژەن کردنەوە بکرێ.