بەپێی هەواڵەکان، بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناڕەزایەتی لە پێڕانەگەیشتن و بێوەڵام مانەوەی داواکانی و کەمتەرخەمیی دەزگای “قەزایی†ڕێژیمی ئێران لە بەدواداچوون بۆ پەروەندەکەی و هەروەها بێحورمەتی بە بنەماڵەکەی و بەتایبەت خێزانی و
بەپێی هەواڵەکان، بەندکراوێکی سیاسی
کورد بە ناڕەزایەتی لە پێڕانەگەیشتن و بێوەڵام مانەوەی داواکانی و کەمتەرخەمیی دەزگای “قەزایی” ڕێژیمی ئێران لە بەدواداچوون بۆ پەروەندەکەی و هەروەها بێحورمەتی بە بنەماڵەکەی و بەتایبەت خێزانی و بێوەڵام مانەوەی سکاڵاکانی لەو پێوەندییەدا، مانی لە خواردن گرتووە.
ئومێد شامورادی خەڵکی شاری سنە لە ١٦ی جۆەردانی ١٣٩١ی ک خ، دەسبەسەرەو لەو کاتەوە هەتا ئێستا بە تۆمەتی “سیخوڕی” لە گرتووخانەی ئەوینی تاران ڕاگیراوە.
ناوبراو حەوت مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی سەرکوتگەرەی ئیتلاعات لەژێر شکەنجەدا بووە.