پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات وپێداچوونەوە بە پێناسە باوەکان

کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات وپێداچوونەوە بە پێناسە باوەکان
کامیل نوورانی فەرد

لە یەک دوو مانگەکانی داهاتوو سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران شەشەمین کۆنگرەی خۆی بە ناوی کۆنگرەی شەهیدان ، دەبەستێ‌. کۆنگرە بالاترین ئورگانی هەموو رێکخراو و حیزبێکە کە هەموو چەند ساڵ جارێک بە ئامانجی سەرلەنوێ‌ پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی پەیرەو و کارکرد و قەوارەی تەشکیلات گرێ دەدرێ‌ و تێیدا دەتوانرێ‌ گەورەترین بریار و یاسا و رێسا و گۆرانکاری وەدی بێ‌.

 

لە یەک دوو مانگەکانی داهاتوو سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران شەشەمین کۆنگرەی خۆی بە ناوی کۆنگرەی شەهیدان ، دەبەستێ‌. کۆنگرە بالاترین ئورگانی هەموو رێکخراو و حیزبێکە کە هەموو چەند ساڵ جارێک بە ئامانجی سەرلەنوێ‌ پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی پەیرەو و کارکرد و قەوارەی تەشکیلات گرێ دەدرێ‌ و تێیدا دەتوانرێ‌ گەورەترین بریار و یاسا و رێسا و گۆرانکاری وەدی بێ‌. 

بە چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی کۆنگرەکانی سازمانی خەبات ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ‌ کە زۆر بە باشی تواندراوە لەو دەرفەتە بە قازانجی بەرەوپێش بردنی رەوتی کارەکانی تەشکیلات کەڵک وەربگیردرێ‌ و گۆرانکاریی یەکجار گەورە و پڕ دەسکەوت لە ناو کۆنگرەکانی سازمان دروست بووە. جێگەی خۆشحالیە کە سازمانی خەبات لەسەر رێچکەیێکی ئەمرۆیی و مودیرن هەنگاوی ناوە و نەسڵەمیوەتەوە لەهیچ گۆرانکارییەک و بە پێی رۆژ و سەردەم خۆی  نوێکردۆتەوە و خۆی هاوتەریب کردووە لەگەڵ بەها و نۆرمە ئەمرۆییەکان و رەوتی گەشەی جوڵانەوە و بە گشتی کۆمەڵگای کوردستان. ئەوە میراتێکی پر بایەخە کە پێویستە بە هەند وەربگیردرێ‌ و ئەرکە لەسەر تێکۆشەرانی ئێستا و داهاتووی ئەو تەشکیلاتە کە لەسەر ئەو فورم و مێتۆدە بەردەوام بن. لەگەڵ ئەو راستیەش کە چەندە گۆرانکاریی بۆ حیزب و تەشکیلات گرینگ و پڕ بایەخە پاراستن و مانەوە لەسەر هێندێک ئوسوڵ و بنەمای ستراتیژی و ریشەیی ئەوەندە گرینگ و زەرورە. 

بۆیە سەرکەوتووترین کۆنگرە بو هەر تەشکیلات و سازمانێک هێنانە ئارای کۆمەڵیک گۆرانکاری و پرۆژەی ئەرێنی و هێلی سیاسی بو کارکرد و شێوەی بەرێوەبەری هەتا وادەی کۆنگرەی داهاتوو و هاوکات پاراستن و بە هێز کردنی کۆمەڵیک بنەما و پرەنسیپی ستراتیژییە کە سازمان و تەشکیلاتی پێ دەناسرێتەوە و شوناسی گشتی تەشکیلات پێک دێنێ‌. 

بە زانینی ئەو بەرچاو روونیە دەکرێ‌ تێکۆشەران و دڵسۆزانی ئەو تەشکیلاتە ئامادەکاری بو قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە (کۆنگرە) بکەن تا زۆرترین قازانج لە پێناو بەرەوپێش بردنی رەوتی پێشکەوتنی تەشکیلات و لابردنی کەم و کوریی و گوڕوتین بەخشین بە ئەرک و کارەکانی داهاتووی سازمان وەربگرن.  

لەجیهانی ئەمرۆ تاریف و پێناسەکان ئاڵوگۆریان بەسەر دادێ‌ و بە هەمان شێوەش بۆ بەردەوامی چەرخی گەشەسەندن ،  سەرلەنوێ‌ خوێندنەوە بۆ چەمکەکان حەتمیە و ناکرێ‌ لەسەر کۆمەڵیک پێناسی دیاری کراوی نەگۆر بەردەوامی بە هەڵسووران بدرێ‌ و بێگومان ئەگەر بەردەوامیش هەبێ ناکرێ‌ ئەو دەسکەوت و پێش کەوتنە شایانەی لێوە بەرهەم بێ. بەباوەری من لەدوای کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ئێمە پێویستیمان بە خوێندنەوەێکی نوێ بۆ زۆرێک لە چەمک و دەستەواژە سیاسی و تەشکیلاتیەکان هەیە و پێویستە شێوەی پێناس و روانین و کارپێکردنمان بە نیسبەت کۆمەڵیک  پێناسی دیاری کراو بگۆڕین و لە چوارچێوەی دەقی نوێ رێکیان بخەینەوە. نمونەیێک لەو چوارچێوەیە دا خوێندنەوەمان بۆ جولانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی بە گشتی و هەروەها چوارچێوە و قەوارە و پێکهاتەی سازمانی خەباتە. جوڵانەوەی رزگاریخوازانە تەنیا بریتی نییە لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی ناو ساحەی سیاسی کوردستان ، بەڵکو سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەگرێتەوە و ئەرک و زەرورە تەشکیلاتێکی سیاسی لەو پێکهاتە بەربڵاوە غافڵ نەبێ و لە پێوەندییەکی چر وپڕ دابێ لەگەڵ نوێنەران و پێکهێنەرانی ئەو پێکهاتانە و وەک یەکەی سەربەخۆ و کاریگەر لێیان بڕوانێ‌ و کاریگەری هەبێ بەسەریانەوە و کاریگەرییان لێوەربگرێ‌. تێکۆشەرانی کۆمەڵگای مەدەنی و رەوندی کورد لە دەرەوەی وەڵات ئەو هێز و پوتانسیلە بەرفراوانەن کە پێویستە گوێیان پێ بدرێ‌ و لە پێوەندیی دابن. هاوکات بە نیسبەت پێکهاتە و سترۆکتۆری تەشکیلاتیش ئەو خوێندنەوەمان پێویستە ناکرێ‌ هێزی خومان تەنیا لەو بەشەی هێزەکانمان کورت بکەینەوە کە بە ئاشکرا سەمپاتی خویان بە نیسبەت سازمانەوە راگەیاندووە و تەنانەت بچوکتری بکەینەوە بۆ ئاستی هێزی مەوجوودمان لەناو بارەگا و مەقەرەکانمان. لەوپێوەندییەدا بۆشایی گەورە هەستی پێدەکرێ‌ و دەتوانم بەمەزندە دیاری بکەم کە زۆربەی کاتەکان تەنیا 30 لەسەدی هێزی تەشکیلات هەڵسوورێنەر و راپەرێنەری ئەرک و کارە رێکخراوەییەکان بووە و ئەو حاڵەتە هەم قورسایێکی زۆر لەسەر بەشێکی کەم لە تەشکیلات دروست دەکات و هەمیش بازدە و بەرهەمی کارەکان بەوجۆرەی کە پێویستە نابیندرێ‌. یان خود شێوەی پێوەندییەکان بە هەستەی ناوخۆی تەشکیلات و یا وەڵاتانی ئورووپایی تەنیا بەرهەمەکەی ناوە ناوە هاوکاریی و هەڵسوورانێک بووە و نەک ئەوەی بە شێوەی ئۆرگانیزەکراو هەموو تاکێکی سەر بە تەشکیلات رۆژانە ئەرک و کارەکانی بۆ دیاری بکرێ‌ و رایانپەرێنێ‌. پێویستە ئەو پرسیارە رووبەرووی خۆمان بکەینەوە ئایا ئەو کارو هەڵسوورانەی لەدەرەوە یان خود لەناوەوە بوونی هەیە لە ئاستی  هیزی مەوجوود دایە؟ بیگومان وەڵامەکەی لە لای هەموو ئەندامێکی سازمان روون و ئاشکرایە.  یەکێک لە گرینگترین خاڵەکانی جێگەی باس و مشت و مڕ بە باوەری من دەبێ پێداچوونەوە بەو موعادلەیە بێ و لەرێگەی دوزینەوەی میکانیزمی دروست  و رێگە تێچوو خوێندنەوەی نوێ بۆ ئەرک و کاری تاکەکانی سەر بە تەشکیلات لەهەموو بەشەکاندا بکرێ‌ و فوکوس تەنیا لە سەر بارەگای ناوەندی نەبێ. 

میکانیزمی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە زۆرن و لە سەرووشیانەوە گەڕانەوەی رۆحی خاوەنداریەتی لە جوڵانەوە و تەشکیلاتە. کاتێک جەماوەر هەست نەکەن بەوەی کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر جولانەوە بە گشتی هەیە و ئەو پەیامانەی لە ناوخۆ و لە لایەن چین و توێژە جۆراوجۆرەکانەوە دەنیر٠Žدرێن لە لایەن نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکانەوە بە هەند وەرناگیردرێن، بێگومان روحی خاوەندارەتی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازانە ناتوانێ لە ناخی تاکەکانی کۆمەڵگا چەکەرە بکات. یان بە هەمان شێوە کاتێک سەرجەم لایەنەکانی سەر بە تەشکیلات لە هەر بەشێک و شوێنیکی تەشکیلات بن هەست نەکەن کە قورساییان هەیە و هەوڵ و بۆچوونەکانیان بە هەند وەردەگیردرێ‌، ناتوانن هەستی خاوەنداریەتی لەناوخۆیان گەشە پێ بدەن.  ئەرکی سازمانی خەبات کار کردن لەسەر ئەو پرسەیە کە روحی خاوەندارەتی هەم لەسەر ئاستی گشتی و هەم لەسەر ئاستی تەشکیلات بگەرێنیتەوە و بەم شێوەیە بازنەی  هەڵسورێنەران و بەخەمەوە بووان بەرفراوانتر بکات. 

کەکاتێک ئەو پرسە بە لایەنی ئەرێنی یەکلایی بوویەوە زۆربەی پرسەکانی تریش سیستماتیک دەکەونە سەر رەوتی پێشەوە چوونی خێرا و کێشەی چەندین ساڵەی دیپلۆماسی لە ئاستی نێونەتەوەیی و بەدەمەوە هاتنی بانگەوازی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەکاتی پێویست بۆ بەشداری کۆمەلانی خەڵک لە بۆنە نارەزایەتی و مەدەنیەکان یەکجار زۆر بەرەو داکشان دەچێ. هاوکات لە ئاستی تەشکیلاتیش شاهیدی وەرچەرخانی گەورە لە رێژەی بەرهەمی هەڵسووران و کارەکان دەبین. 

ئەوانەی کە باسمان کردن تەنیا نمونەیێکین لەو پێداچوونەوانەی کە پێویستە تێکۆشەرانی سازمانی خەبات لە کۆنگرەی شەشەم بیکەنە پرسێکی جێگەی باس و وەک پرۆژەیێک بۆ کاری داهاتوو کاری لەسەر بکەن. 

لایەنێکی تری کارەکانی کۆنگرە وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا، پێداگری کردنەوە لەسەر کۆمەڵیک خاڵی ستراتژی و ریشەیین کە دەکرێ‌ سیاسەتی رووخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران و رەد کردنەوەی هەر جۆرە دانووستان و گفتگۆیێک لەگەل ئەو نیزامە یەکێک لەو ئوسولانە بێ کە شایان و زەرورە پێداگری لەسەر بکرێتەوە. خالێکی تری جێگەی بایەخ هێڵی میانەرەویی و پراگماتیسم و واقعگەرابوونی تەشکیلاتە کە زۆر گرینگە بە وریایی مامەلەیان لەگەڵ بکرێ‌ و راگرتنی تەوازون لە نێوان خاڵە پەسەند کراوەکان و ئیمکانی بەکردەوە دەرهینانیان ئەرکی تێکۆشەران و بەشدارانی کۆنگرەی شەشەم دەبێ. 

ئومێد دەکەم کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بە هەوڵی دڵسۆزان و خەمخۆرانی سازمانی خەبات قەڵمبازێک بێ بۆ بەرەوپێشەوە چوونی زیاتر و هەنگاوی جیددی لەپێناو سرینەوەی کەم و کورییەکان و خاڵ و رێسای ئەرێنی و موسبەتی تێدا وەدی بێ.

 


7 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات وپێداچوونەوە بە پێناسە باوەکان

کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات وپێداچوونەوە بە پێناسە باوەکان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران