بۆناسین و ههست کردن و ساغ بوونەوە لەسەر زیندوویی و رەسەنایەتی هەر نەتەوە و کۆمەڵگایێک، چهندین فاکتەر و هۆ هەن، کە یەک لەو خاڵ و فاکتەرە بەرچاوانە، هەبوونی مرۆڤ و کەسایەتیە خاوەن بیرو باوەرو ریرەوی راست ونەگۆر و خۆراگر و خاوەن هەڵوێستە کە پێشرهو وەک داینەمۆێکی بزوێنەری کۆمەڵگاکەیان دێنە ئەژمار.
بۆناسین و ههست کردن و ساغ بوونەوە لەسەر زیندوویی و رەسەنایەتی هەر نەتەوە و کۆمەڵگایێک، چهندین فاکتەر و هۆ هەن، کە یەک لەو خاڵ و فاکتەرە بەرچاوانە، هەبوونی مرۆڤ و کەسایەتیە خاوەن بیرو باوەرو ریرەوی راست ونەگۆر و خۆراگر و خاوەن هەڵوێستە کە پێشرهو وەک داینەمۆێکی بزوێنەری کۆمەڵگاکەیان دێنە ئەژمار.
نەتەوەی کورد، کە نەتەوەێکی خاوەن مافی ماف لێزەوتکراو و نیشتمان دابەشکراوە، گەلێک پیاو چاک و داشدار و رێ پیشاندەری ناودار و دیار و خۆنەویست و گەل و نیشتمان خۆشەویستی تێدا هەڵکەوتوون کە بوونە جێی متمانە و باوەڕی نەتەوە و بوونە قافڵەسالاری رێی بەرەو رزگاری و شوناسی نەتەوەیی و ئازادیخوازی و مرۆڤ دۆستی و دادپەروەری و بەرابەری. رێبەری لێوەشاوە و شۆرشگێرو رمزی ئارامی و برایەتی و بەرابەری ماف و ئازادیەکانی هەر دوو رەگەزی ژن و پیاو، مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی یەک لەو نموونە دیار و هەڵکەوتوانە بوو. مامۆستا، کوردێکی دڵسۆزی نەتەوەکەی، پێشەواێکی خاوەن رێز و دەسەلاتی ئایینی، کەسایەتێکی متمانە پێکراوی وردبین، سیاسێکی دور بین بوو. مامۆستا تایبەت بە تەیف و لایەنێک نەبوو، موڵکی هەموو کورد و کوردستان بوو. دۆستێکی بەراستی دۆستانی کورد و دژمنێکی سەر سەختی داگیر کەرو کەسانی بەرچاو تەنگ و شۆڤێنیست بوو. مامۆستا ئەستێرەیکی دروشاوەی ئاسمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئازادیخوازی، نەک هەر بەتەنیا گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانی ناوچەکە بوو. مامۆستا یەکێک لە ئوستورەکانی مێژوی مرۆڤایەتی ورێ نیشاندەری بەختەوەری و گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانی مرۆڤ بوو بە هەموو رەنگ و پیست و نەتەوە و زمان و فەرهەنگ و جنسەکانیەوە. لە لای مامۆستا نەتەوەێکی بەختەوەر و دیموکرات، ئەو نەتەوە بوو کە باوەری بە بنچینەکانی ژیانی ئازاد و رێز گرتن لە ماف و ئازادیەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەبێ ولە پێناو بەختەوەری مرۆڤایەتی و پێشکەوتنی دا دەستی برایەتی و هاوکاری و رێزی بەرانبەر و بۆ هەموو گەل ونەتەوە و چین و توێژەکان درێژبکا و ژێر دەستەیی و چەوسانەوەی گەلان لەلایەن گەل و نەتەوە خاوەن دەسەلاتەکانەوە بە دەستدرێژی بۆ سەر تێکرای کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بزانێ. مامۆستا شێخ عیزهدین یەکێک لەو سەرکردە و رێبەرە دیارانەی کوردستان و تەنانەت ناوچەکەش بوو کە، زۆر شارەزایانە و دڵسۆزانە ئەوەندەی توانا و رێ دەستی هەبوو، بزاڤی رزگاری خوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێرانی رێبەری کرد و وەک پێشرەو و رێ نیشاندەرێکی واقیع بین و دور ئەندیش و بە دوور لە هەر چەشنە چەواشکاری و بەرژەوەندی خوازی شەخسی ، دژی رژیمی ملهوڕی ئاخوندی له ئێران تێکۆشاو شان بە شانی لایەن و پیشمەرگەکانی کوردستان، لە گۆڕەپانی خەباتی نەتەوایەتی و سیاسی ئەم گەلە دا، قۆناغ بە قۆناغ مایەوە. هاوکات مامۆستا شێخ عزهددین پشتیوانێکی گهورهی سازمانی خهبات و مامۆستا سهید جهلال حوسهینی بوو حهزی به گهشهو پێشکهوتنی سازمانی خهبات دهکرد. بهڵێ مامۆستا شێخ عیزهددینی سهربهرزو مهزن،لە پێناو ئاوات و ئامانجە پیرۆزەکانی دا گەلێک تاڵ و سوێری و نەهامەتی و دەربەدەری و تەنانەت برینداری و ماڵ وێرانی هاتنە رێ. بەڵام سەرەڕای هەموی ئەمانە و چونەسەری تەمەنی، لەسەر بڕیار و رێباز و ئەرکی پیرۆزی شۆڕشگیری و رێبەری راستەقینەی بزاڤی شۆرشگێرانهدا، لە پێناو گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانی، و تێکۆشان بۆ هاتنه دیی ئازادی له ئێران وتێکرای ناوچهی خۆرههلاتی ناوهراست تا دواهەناسەکانی ژیانی پڕ لەسەروەری و شانازی، وەک رێبەرێکی دڵسۆز و نەتەوە و نیشتمان خۆشەویست مایەوە. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە یادی شەش ساڵەی کۆچیی دوایی مامۆستای نەمر و رێبەری بە وەجی گەلەکەمان، وەفاداری خۆی بە رێباز و تێرامان و روانگەکانی مامۆستا دەردەبڕێتەوە و نەمان و لە داستدانی ئەو مرۆڤە بەرزو بەرچاوە بە خەسارەتێکی گەورە دەزانێ کە لە ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان کەوت . هەر بۆیە یادکردنەوە و رێز گرتن لە هەوڵ و تێکۆشان و بیرو باوەری ئەو رێبەرە مەزنە بە ئەرکی سەرشانی هەموو لاێک دەزانین و هیوادارین کە هەمووان بەرێزەوە یادی بکەنەوە و رێنوێنی و گوتار و کردارەکانی بکرێنە سەرمەشقی ژیانی رۆژانەی کار و چالاکی سیاسی نەتەوەییمان. هەزاران هەزار سڵاو لە رۆحی پاکی مامۆستای دڵسۆزی کوردو ئەو رێبەر و رێ نیشاندەرە هەڵکەوتوەی نەتەوەکەمان.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
21ی رێبەندانی 1395
|