هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست!
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ئێران و کوردستان!
٢٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی١٣٥٧ کۆچی خۆری - فێوریه‌ی ١٩٧٩ی زایینی، شۆڕشی گه‌لانی ئێران دوای گیان فیدایی زۆری ئازادیخوازان و خه‌باتی تێکۆشه‌ران سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناو و تۆماری ٢٥٠ ٠ ساڵه‌ی ڕژیمی پاشایه‌تی به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو به‌رێ کرد.
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست!
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ئێران و کوردستان!
٢٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی١٣٥٧ کۆچی خۆری - فێوریه‌ی ١٩٧٩ی زایینی، شۆڕشی گه‌لانی ئێران دوای گیان فیدایی زۆری ئازادیخوازان و خه‌باتی تێکۆشه‌ران سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناو و تۆماری ٢٥٠ ٠ ساڵه‌ی ڕژیمی پاشایه‌تی به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو به‌رێ کرد.
خه‌باتی دوورودرێژی خه‌ڵکی ئێران بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی و دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و دابین بوونی مافه نه‌ته‌وه‌یی وئایینیه‌کان به‌درێژایی میژوو له‌ئێران له ئارادا بووه وهیچ ڕژیمێکی دیکتاتۆر و چه‌وسێنه‌ر نه‌یتوانیوه تا سه‌ر درێژه به سته‌م وناڕه‌وایی بدات و له به‌رانبه‌ر خواسته‌کانی گه‌لان خۆی ڕابگرێت. نه‌ته‌وه‌کانی پێکهێنه‌ری ئێران، بۆ ئه‌وه له دژی ده‌سه‌لاتی شاهه‌نشایی راپه‌رین که کۆتایی به سته‌م و چه‌وسانه‌وه بهێندرێ. جێگه‌ی سه‌رنجه که له ماوه‌ی شۆرشی گه‌لانی ئێران دژی سیستمی پاشایه‌تی هه‌موو بیروبۆچوون و باوه‌ره‌کان، له‌راسته‌وه بۆ چه‌پ له‌و شۆرشه‌دا به‌شدار بوون. به‌شداری چالاکانه‌ی ئازادیخوازان زورتر به‌و مه‌به‌سته بوو که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه له ناو بچێ وکۆتایی به‌و شێوه حوکمرانیه بهێندرێ تا به‌ڵکوو له دوای رووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سته‌مگه‌ره ماف و ئازادیه‌کان بۆ خه‌ڵک دابین بکرێن. هه‌روه‌ها گه‌لانی سته‌م چێشتوو و ماف پێشێل کراویش که‌خواستیان گه‌یشتن به مافه نەتەوەییەکانیان بوو بۆ ئه‌وه ده‌ستیان دایه شۆرش تا به ماف و ئازادی بگه‌ن. به‌ڵام به داخه‌وه له دوای ئه‌و گشته فیداکاری وگیان بازیانه به‌رهه‌می خوێن و قوربانیدانی جه‌ماوه‌ری تینووی ئازادی له لایه‌ن ئاخوندانه‌وه دزرا و چاره‌نوسێکی خراپتریان تووش هات. کاتێک به‌رهه‌می ئازادیخوازان وماف ویستان به فیرۆ چوو که بیری مه‌زهه‌بی ووشک و بێ به‌راورد به‌سه‌ر ئازادی وپلۆرالیزمی سیاسی‌دا زاڵ کرا و به داخه‌وه هێزه سیاسیه‌کانیش نه‌یانتوانی بناخه‌ی سیستمێکی دیموکراتێک دامه‌زرێنن که به زووترین کات جێگه‌ی سیستمی دواکه‌وتوانه‌ی مه‌زهه‌بی ووشک پڕکاته‌وه. خومه‌ینی و هاوبیره‌کانی که له‌کۆنه‌وه خه‌ونیان به دامه‌زراندنی حکومه‌تی دواکه‌وتوانه‌یان ده‌بینی و کاریان بۆ دامه‌زرانی ئه‌و سیستمه ده‌کرد، له هه‌ستی مه‌زهه‌بی که‌ڵکیان وه‌رگرت و حکومه‌تی ملهورانه‌یان ڕاگه‌یاند. جیاوازی داروده‌سته‌ی خومه‌ینی وباقی هێزه ئازادیخوازه‌کان له‌وه‌دا بوو که خومه‌ینی به‌شێوه‌یێکی درندانه سه‌رکوتی خه‌ڵک و تێکۆشه‌رانی ئازادیخوازی ده‌کرد. له‌به‌رانبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ک له‌هێزه سیاسیه‌کان وه‌ک حیزبی توده‌و چریکی ئه‌کسه‌ریه‌ت به بیانووی دژی ئیمپریالیست بوونی خومینی چوونه پاڵ ده‌سه‌ڵات و به ته‌واوی توانایان له سه‌رکوتی هێزه ئازادیخوازه‌کان وبه تایبه‌ت سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵق هاوکاری رژیمیان ده‌کرد. له لایێکی دیکه‌وه به هۆی پڕش وبلاوی لایه‌نه سیاسیه‌کان نه‌یانتوانی هێزه‌کانیان له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌وتی خومه‌ینی ڕێک بخه‌ن. شه‌ڕی دوو بیر‌و بۆچوونی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و ڕاستیه خۆی ده‌رخسته‌وه که ته‌نیا یه‌کێتی ویه‌کڕیزی زامنی سه‌رکه‌وتنه وپڕش وبلاوی وبێ به‌رنامه‌یی هۆی له نێو چوونه. ڕژیم به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رکوت و ئیعدام و زیندانی کردنی تێکۆشه‌ران و خه‌ڵک و هه‌روه‌ها به هۆی نه‌بوونی هاوده‌نگی و یه‌کریزی هێزه سیاسیه‌کان توانی به‌رده‌وام بێ له ده‌سه‌ڵات کردن به سه‌ر ئێران‌دا.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز!
له کاتێکدا ڕژیمی دیکتاتۆر وسه‌ره‌ڕۆی ئاخوندی 38 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا ڕاده‌بوورێ، ئه‌و راستیه به بیر ده‌هێنینه‌وه که گۆرانکاری قول به‌سه‌ر جیهان وناوچه هاتوه‌و بێگومان ئه‌و گۆرانکاریه سیاسیانه ئێرانیش ده‌گرێته‌وه و له ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندان ناتوانن له‌هه‌لومه‌رجه سیاسیه نۆی یه که به قازانجی گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووه‌و به زیانی دیکتاتۆرانه رزگاریان بێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم هه‌ر له به‌ر ترس له‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه نۆی یه‌ی ناوچه‌که‌و جیهان بەتایبەت لە دوای هاتنە سەرکاری حکومەتی نوێی ئەمریکا فشارەکان بۆ سەر رژێم لە زیادبوون دایەو هاوکات لە ناوچەکەدا بەرەیەک پێکهاتووە لە وەڵاتانی عەرەبی و کەنداو دژ بە سەرەرۆیی و دەستێوەردانی ئەو رژێمە لە ناوچەکە، هەروەها رژێم لە ترسی هەر ئەگەرێک زیاتر لە پێشوو پشت بە رێکار و ئامرازی سەرکوتی جەماوەر و ئازادیخوازان دەبەستێ، بە پێچەوانەی ئەوانەی پێ یان وابوو دەکرێ لەو رژێمەدا ئاڵووگۆڕ و چاکسازی سیاسی بکرێ. لە ناوخۆی دەسەڵاتدا تا دێ شەری دەسەڵات لە نێو باڵەکاندا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەرەدەستێنێ وئه‌گه‌ر چیی خامنەیی رێبەری ئەو رژێمە توانی تەنیا بەربەستی بەردەمی کە رەفسەنجانی بوو لەکۆڵ بکاتەوە به‌لام نه‌یتوانیوه جه‌نگی ده‌سه‌لات یه‌کلایی بکاته‌وه‌و له ئێستادا ئەو جه‌نگە بەردەوامە بۆ تەسفیەو پاکسازی دەسەڵاتەکەی و ئەوانەی بەجۆرێک مل بە ویسته‌کانی نەده‌ن بەشێوەی جۆراوجۆر لە ناویان دەبات.
لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتی ئاخوندی جەماوەری تووشی دەیان دیاردە و قەیران و کێشەی ئابووری و کۆمەلایەتی کردوە، لە کاتێکدا خەڵکی ئێران لەو دۆخە خراپە دەبەنەسەر کە رژێم سەرمایەو داهاتی خەڵکی ئێران دەبات و خەرجی بشێوی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وەڵاتانی دیکەو پشتیوانی لە گروپ و تاقمە تیرۆریستیەکان و خۆتەیار کردن بە چەک و چۆڵ و دامەزرانی ناوەندە سەرکوتگەری زیاتر دەکا.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان!
هه‌رچه‌ند ئاکامی شۆرشی گه‌لانی ئێران به زیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ته‌واو بوو،به‌ڵام رۆحی ئازادی وماف ویستی که‌می نه‌کردووه و رۆژله دووی رۆژ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی په‌ره‌گرتووتر ده‌بێت. له‌ماوه‌ی 38ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئاخوندی دا، کوردستان قەڵای له گیران نه‌هاتوو بووه و ده‌یان پیلانی دوژمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه لە وره‌ی ماف ویستی گه‌ل که‌م بکات. ئێوه له هه‌موو هه‌ل ومه‌رجێکدابه لێبراوانه دیفاعتان کرد‌و له سه‌ر بنچینه‌کانی مافی مرۆڤ، خه‌باتی ئازادیخوازانه و نه‌ته‌وییتان بردۆته پێش و له هه‌موو که‌ند وکۆسپه‌کان وه‌ک ئه‌زموون که‌ڵکتان وه‌رگرتوه. بێگومان رەوتی له‌نێوچوونی دیکتاتۆره‌کان ده‌ستی پێکردوه‌و ڕژیمیش به‌ری نابێت له‌م له‌نێوچوونه. ئاشکرایه به پاڵپشتی و وره‌و باوه‌ری قووڵی تێکرایی به ئازادی، ئاسۆی رزگاری کورد نێزیکه وده‌بێت هه‌موومان له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ره‌هه‌ند و بیروچوونه جیاوازه‌کان، ساڵی ١٣٥٧ بکه‌ینه وانه وخۆمان بۆ قۆناغێکی دیکه ئاماده‌بکه‌ین که پلۆرالیزمی سیاسی و یه‌کتر قبوڵ کردن بنچینه‌که‌ی بێت.
هەر لە رێره‌وی بردنە پێشی خەباتی نەتەوەیی و ئازادیخوازی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێران لە یەکساڵی رابردوودا شاهیدی جموجوڵ و چالاکی و حزوری پێشمەگە لەناوخۆی کوردستان بووین و تیمی پێشمەرگەی سازمانی خەباتیش لەو چوارچێوەدا دەوری خۆیان گێڕاوەو توانیویانە لە هەندێ ناوچەی کوردستان حزوریان هەبێ و پێوەندی بە جەماوەرەوە بکەن که بەداخەوە یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمان بەناوی رەحمانی پوورکەریمی لە ناوچەی بۆکان بە پلەی بەرزی شەهادەت گەیشتوو تێکەڵ بە کارەوانی شەهیدان بوو. بێگومان لە داهاتوودا کاروچاڵاکی پێشمەرگە لە نێوخۆی جەماوەر زیاتر و بەرچاوتر دەبێ و ئەوەش لە راستای گەشەی زیاتری بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان و له ئاکامدا رووخانی رژیمی سته‌مگه‌ری ئاخوندی و دامه‌زرانی حکومه‌تی پارڵمانی ونه‌ته‌وه‌یی ودیموکراتیک دەبێ.
بروخێ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران
سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازی لە کوردستان و ئێران
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ناوه‌ندی
22ی رێبەندانی 1395
|