22ی رێبەندان کە یادی سەرکەوتنی راپەرینی گەلانی ئێران دژ بە رژێمی پاشایەتیەو لەو راپەرینەدا دەور و نەقشی نەتەوەی کورد دیار و بەرچاوە، هەروەها لە رێبەرایەتی کردنی نەتەوەی کورد بۆ راپەرین دەور و نەقشی دوو سەرکردە کە پێشەنگی جەماوەر بوون بۆ راپەرین و پەلاماردانی پێگەی نیزامی پەهلەوی لە کوردستان دیارەو ناکرێ باس لە 22ی رێبەندان بکەین و رەنج و ماندووبوونی ئەو دوو براو سەرکردەیە لەبەرچاو نەگرین و باسیان لێوە نەکەین.
22ی رێبەندان کە یادی سەرکەوتنی راپەرینی گەلانی ئێران دژ بە رژێمی پاشایەتیەو لەو راپەرینەدا دەور و نەقشی نەتەوەی کورد دیار و بەرچاوە، هەروەها لە رێبەرایەتی کردنی نەتەوەی کورد بۆ راپەرین دەور و نەقشی دوو سەرکردە کە پێشەنگی جەماوەر بوون بۆ راپەرین و پەلاماردانی پێگەی نیزامی پەهلەوی لە کوردستان دیارەو ناکرێ باس لە 22ی رێبەندان بکەین و رەنج و ماندووبوونی ئەو دوو براو سەرکردەیە لەبەرچاو نەگرین و باسیان لێوە نەکەین.
مامۆستا شێخ عیزەدین و مامۆستا شێخ جەلالدینی حسێنی، دوو برا کە لە هەڕەتی لاوەتی و لە کۆمەڵەی ژکاف و کۆماری کوردستانەوە لە خەبات دا بوون و هەتا دوا هەناسە بەردەوام بوون لە بەربەرەکانێی داگیرکەرانی کوردستان و بە سەر و ماڵ درێغیان نەکردوە.
لە سالی 1357ی ک خ، کە راپەرینی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد و نیزامی شاهەنشاهی گڵۆڵەی کەوتە لێژی هاوشان لەگەڵ خەڵکی ناوچەکانی دیکەی ئێران جەماوەری کوردستانیش رژانە شەقامەکان بە مەبەستی کۆتایی بەبێ مافی و هاتنەدیی ئاواتە لەمێژینەکان، تا کۆتایی ئەو دەسەلاتە خەباتێکی یاکانگیر و تێکراییان کرد، کە لەو سەردەمەدا هەر دوو مامۆستا دەوری سەرکردایەتی و رێکخستنی ئەو جەماوەرەیان وەئەستۆ بوو. لە هەر ناوچە و شارێکی کوردستان جەماوەر رادەپەری گەر لەلایەن هێزەکانی شاوە زیانیان پێ بگەیشاتەو شەهیدێکیان بدایە مامۆستا شێخ جەلال و مامۆستا شێخ عیزەدین دەگەیشتنە جێ و هانی جەماوەریان دەدا کە خوێنی شەهیدەکانیان بکەنە هەوێنی راپەرینی بەربڵاوتر و گشتگیرتر و بوونیان لەگەڵ جەماوەر دەبووە پشتیوانەیەکی مەعنەوی و هاوکات مەترسیەک بۆ هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ئەو رژێمە، کە نمونەی ئەو چالاکیانەیان لە زۆربەی شارەکانی وەک بانە و مەهاباد و سەقز و سەردەشت و سنە و... تۆمار کراوەو هەتا ئێستاش شیعار و دروشمە ئاگرینەکانیان وێردی سەر زمانی جەماوەری ئەو شارانەن، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو شارانەی خۆیان لێی نیشتەجی بوون ببووە بنکەی سەرەکی شۆرش و لەوێ خەت بە ناوچەکانی دیکە دەدرا. ئەگەر چی ئەو دوو سەرکردە لەسەر هێندێ مەسەلە و بابەت جیاوازی بیرکردنەوەیان هەبوو بەڵام زۆر خاڵی هاوبەش و وێکچوویان هەبوو وە هەردووکیان پێی پابەند بوون و بە بنەمای خەبات کردنیان دەزانین. دەکرێ خەباتی کوردایەتی، دادپەروەری کۆمەلایەتی، مافی ژنان و مافی مرۆڤ لە نمونەی ئەو بابەتانە بێ. ئەگەر چیی 22ی رێبەندان مایەی خۆشی نەتەوەکانی ئێرانەو ئاکامی رەنج و ماندووبونیان دژ بە رژێمێکی دیکتاتۆر بوو، بەڵام هەر ئەو یادە سەرەتایەک بوو بۆ نەهامەتی زیاتری جەماوەری ئێران و لە پێشی هەموویانەوە کوردستان، بەڵام شانازیەکانی ئەو دوو مامۆستایە لە دوای ئاڵووگۆرەکانی 22ی رێبەندان زیاتر و جێی بایەختر بوو بەجۆرێک دژ بە رژێمی خومەینی کە بە ناوی دینەوە بەرهەمی راپەرینی دزی بوو هەڵوێستیان گرت و خەباتەکەیان چووە قۆناغێکی دیکە و مەجبوور بوون لە پێناوی دا نرخ و باجێکی زۆر بدەن، جوێ لە ئاوارەیی و وازهێنان لە سەروەرت و ماڵ و موڵک، مامۆستا شێخ جەلال بەمەبەستی رێکخستنی هێزی پێشمەرگە و جەماوەری بەرگریکار لە نیشتمان سازمانی خەباتی دامەزراند، بە دامەزرانی سازمان رۆڵەکانی پێشرەوی ئەو هێزەیان کرد لەو پێناوە ئامانجە بەرزەکانی نەتەوەکەی کورە گەورەکەی کە یەکێک لە چاونەترسترین رۆڵەکانی کوردستان بوو لە بەربەرەکانێی داگیرکەراندا شەهید و کاک بابەشێخ چەندین جار لە مەرگی حەتمی گەراوەتەوەو چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و کورەکانی دیکەشی هەر یەکەو هیچ نەبێ جارێک بریندار و بەشێک لە لەشیان لە مەیدانەکانی شەڕدا پێکراوەو فەلەج بووە. وە خۆیشی هەتا دوا هەناسە لە رێزی پێشمەرگەکان دا مایەوەو بە شانازیەوە وەک پێشمەرگەیەک دوا ماڵئاوایی لە هاوسەنگەرانی کرد. هەروەها مامۆستا شێخ عیزەدین شەش ساڵ لەوە پێش و لە 22ی رێبەندان بە جەستە ماڵئاوایی لە خەڵک و هاوباوەرەکانی کرد و رێبازەکەی بە دیاری بۆ نەوەکانی دوای خۆی بەجێ هێشت. ئەگەر چیی 22ی رێبەندان مایەی خۆشی و پێ هەڵگوتنە هاوکات مایەی داخێکی زۆرە بۆ نەتەوەکەمان کە نەک بە هیواکانمان نەگەیشتین بەڵکوو تووشی نەهامەتی زیاتر بووین، هەروەها شەش ساڵە لەو رۆژەدا یادی لەدەست دانی گەورە رێبەرێکی گەلەکەمان "مامۆستا شێخ عیزەدین" دەکەینەوە. خاڵێکی دیکە کە پێویستە ئیشارەی پێ بدرێ، لە دوای ئەوەی سازمانی خەبات ئاڵوگۆڕی ریشەیی لە کار و بەرنامەیدا هێنا کە ئەم ئاڵووگۆرانە لە حیکمەت و تێگەیشتنی کاک بابەشێخ بۆ خەباتی نەتەوەکەمان لە ئێستادا بێچمی دەگرت و خوێندنەوەیەکی واقعیانەتر بۆ خەباتی نەتەوەکەمان و سەردەمەکە بوو، هەردوو سەرکردە بەباشی پێشوازیان لەو هەنگاوە کرد و پشتیوانیی بەهێزیان لە کاک بابەشێخ کرد بۆ سەرخستنی ئەو پرژەو بەرنامانەی هێنابوویە نێو کار و بەرنامەی سیاسی سازمانی خەباتەوە. لە کۆتایی دا هەزاران سڵاو و درود بۆ رۆحی پاک و بەرزەفری هەر دوو مامۆستا و سەرکردە مامۆستا شێخ عیزەدین و مامۆستا شێخ جەلالدینی حسینی. سەرکەوتن بۆ رێبازی پیرۆزیان |