جان بۆڵتۆن لە وتارێکدا کە لە دانیشتنی
"یەکیەتی دژ بە ئێرانی ناوکەیی" لە واشینگتۆن رایگەیاند: دەبێ راگەیەندرێ کە سیاسەتی ئەمریکا گۆرانی رژێم لە تارانە، لەبەر ئەوەی تەنیا رێگەیەکە کە رژێم مەجبور دەکا کە بیر لە چەکی ناوکەیی نەکاتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: رژێمی ئێران لە کاتی ئینقلابەوە وەک بانکی تایبەت بە تیرۆریزم کاری کردوەو هەر ئەوە بۆخۆی هۆیەکی تەواوە بۆ گۆرانی رژێم. ئەگەر واشینگتۆن بە شێوەیەکی جیددی هەڕەشەی سەربازی بکات رژێمی ئێران پاشەکشە دەکا.
کارناسان لەو دانیشتنەدا بروایان وایە کە ئەمریکا دەبێ سپای پاسداران بخاتە لیستی تاقمە تیرۆریستەکان.
سەناتۆر کورە گاردنێریش لەو دانیشتنەدل گوتی: سەپاندنی فشار بۆ سەر رژێمی ئێران بۆ وازهێنان لە کردەوە ناقانوونیەکانی و ئابڵوقە نوێیەکانی رۆژی هەینی رابردوو سەرەتایەکە، بەڵام دەبێ ئابڵوقەی دیکەیش لە پێوەند بە تاقیکردنەوەی موشەکی، پشتیوانی لە تیرۆریزم و پێشێلکاری مافی مرۆڤ بسەپێندرێ.