ئاخوند رۆحانی لە وتارێکدا بەبۆنەی شانۆی رێپێوانی حکومەتی 22ی رێبەندان لە مەیدانی ئازادی تاران دا، وەک هەمیشە بە تەڵەکەبازی ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندانی بە قسە و ئامارگەلێک ساختە، بە جۆرێک نیشان دا کە بە تەواوی لە پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەلایەتی و ... بەخۆوە دەبینێ و تەنیا هێندێ کێشە ماوە کە ئەوانەش چارەسەر دەبن!
ئاخوند رۆحانی لە وتارێکدا بەبۆنەی شانۆی
رێپێوانی حکومەتی 22ی رێبەندان لە مەیدانی ئازادی تاران دا، وەک هەمیشە بە تەڵەکەبازی ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندانی بە قسە و ئامارگەلێک ساختە، بە جۆرێک نیشان دا کە بە تەواوی لە پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەلایەتی و ... بەخۆوە دەبینێ و تەنیا هێندێ کێشە ماوە کە ئەوانەش چارەسەر دەبن!
رۆحانی سەرەتا دیانی نا بە شکستی ئیستراتژیکی رژێم و گوتی: نیگەرانی ئێمە، هەر نێگەرانیەکانی 38 ساڵ لەوەپێشەو تا ئێستا بەردەوامین و دەبێ بە هەنگاوی گەورە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سەرەکیەکان بەردەوام بین.
ناوبراو دوایی بە تانە لە باندی بەرامبەر وتی: شۆرشی ئیسلامی بە بیری کەج نایەتەوە. شۆرش دەریاچەیەک نیە.
سەرۆک کۆماری رژێم لەگەڵ دیاننان بە مشەخۆری و رانتخۆری و بێ قانوونی لە نیزامدا، بەڵێنی دا کە: ئەم باڵە و ئەو باڵ و بەرێ,ەبەر و غەیری بەرێوەبەر و بەرپرس و غەیرە بەرپرس لە بەرامبەر قانوون دا وەک یەکین. شۆرش کاتێک بە ئامانجەکانی خۆی دەگا کە هەموو جەماوەر لە بەرامبەر قانووندا وەک یەک بن. ئیمتیاز خوازی و تایبەت خوازی دەبێ بۆ هەمیشە کۆتایی بێ.
ئاخوند رۆحانی هەروەها بە وتنی ئەوەی کە: ئەرکی ئێمە لە بەرامبەر شۆرش دا ئەوەیە کە نیگەرانیەکانی خەڵک برەوێنینەوە. دیانی بە تورەیی و نیگەرانی جەماوەر لە دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە دا نا.
ناوبراو کە جار جار بە ناوهێ،انی خامنەیی هەوڵی دەدا هەموو شتێک بخاتە ئەستۆی ئەو، سەبارەت بە ئەنجامی بەرجام بە باندنی رەقیبی وتی: گەلی ئێمە هیچ کات لە کۆسب و نارەحەتیە سەختەکانی ئەو شۆرشە، کار و رێگەی خۆی لەگەڵ رێنوێنیەکانی رێبەری ون نەکردوە. لە باری نێونەتەوەیی دا دۆخی شەرمان کردە ئاشتی.
لەکاتێکدا کە زیاتر لە 80 لەسەدی خەڵک لە ژێر هێڵی هەژاریدان، ئاخوند رۆحانی بە زمانی تایبەتی ئاخوندانە گوتی: ئابووری ئێمە خەریکی دەرچوونە لە داشکان و بێ رەونەقی بەرەو پێشکەوتن دەچێ. لە ئێستادا هەلاوسان مەهار کراوە.
لە کاتێکدا کە خەڵک لە دابین کردنی پێداویستی سەرەتایی کێشەیان هەیە، ناوبراو وتی: ئێمە توانیمان بەرزبوونەوەی ئابووری لە 6.8 بە 7.8 بگەیەنین و هەڵاوسان لە 40 لەسەدەوە بۆ 8 لەسەد دابەزێنین.
سەرۆک کۆماری رژێم هەروەها سەبارەت بە کەرتی جوتیاریش قسەی کرد لە کاتێکدا کۆچ لە دێهات و کەنارنشینی لە شارەکان نیشانەی دابەزینی کەرتی جوتیاریە و لە کاتێکدا کە هاوردەکردنی میوە و باقی کەل و پەلەکان بە کوالیتی نزم کە هەر لەم دواییانەدا حکومەتی رۆحانی ژمارەیەکی دیکەی پەسەند کرد، جوتیارانی بێ بەش و هەژاری وەڵاتی تووشی خەسارەت و زیان کردوە، ئیدیعای بەرزبوونەوەی 8 لەسەدی پیشەسازی جوتیاری دەکا.
ئەو ئاخوندە وێرای ئەو ئیدیعایانە، دیانی بەوەدا نا کە: بێکاری کێشەی گەورەی وەڵاتە و لە ساڵی رابردوودا 500 هەزار کەس بە ئاماری بێکاران زیادی کردوەو هێشتا رێگەیەکی زۆر لەبەردەمان دا ماوە.
رۆحانی سەرۆک کۆماری رژێم بە وتنی ئەو قسە کە: هەر کەس لە بیری دوو قوتبی کردنی کۆمەڵگەدا بێ ئینقلابی نیە هەر کەس بە دوای کێشە و جەنجاڵ لە کۆمەڵگەدا بێ ئینقلابی نیە." بە ماوە نیوان خەڵک و نیزام ئیعترافی کرد.
هەروەها ناوبراو وێڕای هاشوهوشی ئاخوندی روو بە ئەمریکا وتی: ئێران بە دوای کێشە و موشکیلە لە ناوچەو جیهاندا نیە.