هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئـــەگەرەکانی رێبەرایەتی رژیــــمی ئــــاخوندی لــــەدوای مــردن و لاچوونی خامنەیی

ئـــەگەرەکانی رێبەرایەتی رژیــــمی ئــــاخوندی لــــەدوای مــردن و لاچوونی خامنەیی
هۆگر

 

بەشی سێهەم و کۆتایی

نووسینی : هۆگر

هاشمی شاهرودی:

گەڵاڵەی جێنشینی هاشمی شاهرودی بە جێگەی خامنەیی لە ساڵەکانی رابردوو بۆتە هۆی ئەوەی کە رێبەری رژیم، ناوبراو تاقی بکاتەوە. نزیکبوونەوەی ناوبراو لە رەفسەنجانی و بێ توانایی لە خۆپاراستن لە گەندەڵی ماڵی بوو بە هۆی دوورکەوتنەوەی ناوبراو لەو بابەتە. شاهرودی کە لە دایک بووی وەڵاتی عێراقە و بۆ چەندین ساڵ سەرۆکی مەجلیسی ئەعلای عێراق بووە لەگەڵ سپای بەدر لە پێوەندیی دایە و هەروەها پێشوونەی  گەندەڵی ماڵی و دەرکردنی حوکمی جۆراوجۆری ئیعدام پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤی لە کاتی لەسەرکاربوونی لەسەر دەزگای دادوەری لە پەروەندە دایە. 

لەسەر بناغەی کۆمەڵیک بەڵگە هاشمی شاهرودی رووبەرووی تۆمەتی گەندەڵی ئابووری بووە و دامەزراوە چاودێرییەکانی وەک دەزگای داد و هێزەکانی ئەمنیەتی چەندین لادان و گەندەڵی ناوبراویان هێناوتە بەرباس. ناوبراو لە پەروەندەی جۆراوجۆری وەک وەرگرتنی پووڵ بۆ کاروباری فەرهەنگی و مەزهەبی لە گۆری ئیمامەکان (نەجەف، کەربەلا و کازمەین)، داگیرکردنی زەوی، وەرگرتنی زەوی بە بێ موزایدە بۆ زانستگای خۆی و تاوانبارە بە کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لە دارایی گشتی. 

جەوادی ئامولی:

 لە وانەبێژانی حەوزەی عیلمیە و بەرنوێژی هەینی قوم و ئەندامی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەرییە. ئەگەر چی شانسێکی کەمتری بۆ جێنشینی هەیە بەڵام ناوبراو لە لای زۆرێک لە باڵەکان، جێی پەسەندترە. ناوبراو کەسێکە کە زیاتر لە بەشی فیقه و وانە وتنەوە بە ناوبانگە بەلام بە پێداگری خامنەیی هاتۆتە ناو سیاسەتەوە. ئەزموونی ئەوانی تری نییە هەر بۆیە لە ئەگەری هاتنە سەر پێگەی رێبەری دەسەڵاتێکی ئەوتۆ و یەکلایەکەرەوەی نابێ. 

سادقی ئامولی لاریجانی :

ئامولی لاریجانی سەرۆکی بیدادگای دەزگای دادوەرییە کە لە بژاردەکانی دیاری ریبەری داهاتووی رژیمی ئاخوندییە.  ناوبراو ژمارەی ئیعدامەکان و زیندانی هاوەلاتیانی لە سیستەمی قەزایی ئێران بە رێژەیێک بردۆتە سەر کە ئێران ئێستا لە سەرووی وەڵاتانی پێشێلکەری مافەکانی مرۆڤ لە ئاستی جیهانی جێی گرتووە. 

سەرۆکی ئەو دەزگایە، تەنیا چەند حەوتوو دوای دەست بەکاربوونی حەسەنی رۆحانی وەک سەرۆک کۆمار لە پەیامێک روو بە چالاکانی سەربەخۆی مەدەنی و فەرهەنگی وریایی دا کە نەکا وابیر بکەنەوە شتێک ئاڵوگۆری بەسەر داهاتووە. هەموو هەوڵی ئەو دەزگایە لە نزیک لەو دووساڵەی لە هاتنی رۆحانی تێدەپەرێ‌، سەڵماندنی ئەو بابەتە بووە کە هیچ شتێک ئاڵوگۆری بەسەر دانەهاتووە. 

بژاردەی رێبەری ناوبراو یەکێک لە خەراپترین و کارەساتبارترین پێشنیاری ئاخوندەکانی شیعە بۆ رێبەری وەڵاتی ئێرانە. بە هاتنی ناوبراو ئێران زیاتر بەرەو دارووخان و لەناوچوون دەروات.

ناتقی نووری: 

سەرۆکی پێشووی مەجلیس و کاندیدی شکستخواردووی سەرۆک کۆماری ساڵی 1376  لەبەرانبەر محەممەدی خاتەمیە. ئەگەر چی ناوبراو سەرۆکی دەفتەری پشکنینی ماڵی رێبەرییە، بەڵام بە هۆی نزیکایەتی لە رەفسەنجانی جێگەی متمانەی خامنەیی و ئاخوندە توندرەوەکان نییە. خامنەیی ناوبراوی بە هۆی پێشگرتن لە نزیکایەتی زیاتر لە رەفسەنجانی لەلای خۆی راگرتووە. وا نایەتە بەرچاو کە ناوبراو بژاردەی جێگەی پەسەندی بەیتی رێبەری بێ، بەڵام لە لیستی یەدەکەکانی داهاتوو رەنگە کەڵکی لێوەربگیردرێ‌. 

حەسەنی خومەینی: 

نەوەی خومەینیش بارودۆخێکی هاوشێوەی ناتقی نووری هەیە.  بۆ هاتنە ناو مەجلیسی خوبرەگان رەنگە لەگەڵ بەربەستی زۆر رووبەروو نەبێ بەلام لە گەیشتن بە پێگەی سەرووتر دەخرێتە دەرەوەی بازنەکە.  حەسەنی رۆحانی و ناتقی نووری تەنیا لە ئەگەری گرتنە دەستی دەسەلات لە لایەن رەفسەنجانی و ئوسولگەراکانی رەخنەگر و دەوڵەتیەکان دەتوانن بێنە ناو مەیدان و رەنگە بتوانن بێنە پێگەی بالا و یان خود ئەندامەتی لە شۆرای رێبەری. 

 دیاری کردنی جێنشین لە لایەن وەلی فەقیە پێش مردنی : 

ئەگەری خۆ وەلاخستنی ریبەریش بوونی هەیە.  لە دوای نەخۆشی و بێتوانایی جەستەیی و فیکریی، پێش هەر شتێک دەبێ بیری لەوە کردبێتەوە کە پێویستە دەسەلات بیرێکی لێبکرێتەوە. بەڵام هەر جۆرە بەرنامەرێژییەکی ناوبراو نزیکەکانی بە شێوەی نەهێنی بەرێوە دەچێ. رەنگە رێبەری دەستووری پێکهێنانی شۆرای رێبەری و یان خود دانانی ئەندامانی شۆراکە دەربکات و یان خود لە دەفتەری بەیت لەگەڵ ناسر و وەحید و ئاغا موجتەبا، زوڵنوور و تائیب و .... چۆنیەتی دەسەڵاتداریەتی جێگەی پەسەندی بۆ خەڵکی داماوی ئێران دیاری بکات. 

یان رەنگە لەکاتی دروست بوونی قەیران و نزیک بوونەوە لە خانەنەشینی و بێ توانایی تەواو، بیر لە جێگرەوەی بکاتەوە. داگیرکردنی مەجلیسی خوبرەگانی داهاتوو و شەری پێویست بۆ ئەو بابەتە و یان خود کودتایێک وەک رووداوەکانی ساڵی 88 بۆ دانانی کەسی خوازراویشی ( کورەکەی موجتەبا یان کەسانێک وەک سادقی لاریجانی و ...) بوونی هەیە.  

هەڵبەت دیاری کردنی کەسێک وەک رێبەری رژیم بۆ دروست کردنی بەستێنی پێویست بۆ جێنشینی موجتەبا خامنەیش بوونی هەیە. بۆ ئەو مەبەستە کەسانێک وەک میسباحی یەزدی و محەممەد یەزدی و موحیدی کرمانی و ... دەتوانن وەک رێبەری پلاک کاتی دیاری بکرێن تا بە ئامادەکاریی پێویست بەستێن بۆ دەسەڵاتداری موجتەبا وەک رێبەر برەخسێنن.

بژاردەی موجتەبا خامنەیی بۆ رێبەری خۆی لەخۆیدا کێشە سازە.  ناوبراو پلەی ئیجتهادی نییە و ئەندامی مودەرسین یان سەرچاوەکانی رۆحانیەتی قۆم و مەشهەد نییە. پێشوونەی چالاکی رەسمی دەوڵەتی و حکوومەتیشی نییە. ئەگەر چی بەرێوەبەری بەیتی رێبەرییە، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلێک لەسەر دەستێوەردانی ناوبراو لە دەسکاریی دەنگەکانی کەرووبی و هاشمی رەفسەنجانی بە قازانجی ئەحمەدی نەژاد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی 1384 و دەوری ناوبراو لە ساختەکاریی و سەرکووتی خوێناوی نارازییانی ساڵی 1388 یش لە لای رەوتی کارگوزاران و چاکسازیخوازانی دەوڵەتی جێی پەسەند نییە. 

راستیەکەی ئەوەیە بوونی نەیارانی رێبەری لە ئورگانەکانی وەک مەجلیسی خوبرەگان، دەوڵەت و مەجلیس دەتوانێ‌ بۆ بەیتی رێبەری و سپا و روحانیە توندرەوەکان کێشە دروست بکات. خەڵکی ماندوو، بێزار، بریندار و چاوەروانی دەرفەتن تا بۆ هەمیشە دەستی روحانی و توندەرەوە نیزامیەکان لە سیاسەت و ئابووری ئێران کورت بکەنەوە و بۆ هەمیشە کۆتایی بە دیکتاتۆریەتی ئاخوندیی بێنن. 

هێنانە مەیدانی سەوز و مۆرەکان:

رەنگە لە هەل و مەرجی قەیراناویی و بۆ پێش گرتن لە رووخانی رژیم، دەسەڵاتداران بە ئامانجی پێش گرتن لە هەر جۆرە زیانێک بە نیزامی ئاخوندی روو بکەنە کەسایەتە ئیسلاح خوازەکان و هەوڵ بدەن بۆ دانانی سیما (سەوز و مۆرەکان). 

سەوزەکان و مۆرەکان دەتوانن لە بەڵینیە دیموکراتیکەکان، دانی بەلێنی ئازادی  بە ئامانجی هێور کردنەوەی خەڵک و نەیاران و وەلاتانی ناوچەکە و زلهێزەکانی جیهان بە مەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی رژیم کەڵک وەربگرن.  

سیاسەتی دەرەوە و خەڵک:

شکستی سیاسەتی دەرەوەیی لە بابەتی ناوکەیی  و بێ توانایی رژیم لە رووبەرووبوونەوەی بەرەی سووننی لە ناوچەکە، دەتوانێ‌ مۆرەکانی کایەی ناوخۆیی رژیم تووشی ئاڵوگۆر بکات و لە هەمووش گرینگتر کارئاکتێری  نارەزایەتی خەڵک کە دەتوانێ‌ هەموو  پلانەکانی رژیم بۆ تەمەندرێژی خۆی تێک بدات و تۆماری روحانی و بژاردەکان و نیزامی ئاخوندی وەپێچێ. 

 

 

 

 

 


9 ساڵ و 1 مانگ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئـــەگەرەکانی رێبەرایەتی رژیــــمی ئــــاخوندی لــــەدوای مــردن و لاچوونی خامنەیی

ئـــەگەرەکانی رێبەرایەتی رژیــــمی ئــــاخوندی لــــەدوای مــردن و لاچوونی خامنەیی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران