هەر شۆڕش و راپەرینێک کە لە وڵاتێک دەکرێت کۆمەلێک هۆکار و تایبەتمەندی خۆیی هەیە کە وای لێ دەکات جیا بێ لە شۆڕش و راپەرینەکانی پێش خۆی و هەروەها جیاواز بێ لەو شۆڕش و راپەرینانەی کە لە ولاتێکی دیکە ئەنجام دەدرێت. ئەو جیاوازییانەش بەشێوەیەکی سروشتی دەگەرێتەوە بۆ ئەوبارودۆخە سیاسی و ئابووری و جوگرافیایانەی کە لە نێوان وڵاتانی ...
هەر شۆڕش و راپەرینێک کە لە وڵاتێک دەکرێت کۆمەلێک هۆکار و تایبەتمەندی خۆیی هەیە کە وای لێ دەکات جیا بێ لە شۆڕش و راپەرینەکانی پێش خۆی و هەروەها جیاواز بێ لەو شۆڕش و راپەرینانەی کە لە ولاتێکی دیکە ئەنجام دەدرێت. ئەو جیاوازییانەش بەشێوەیەکی سروشتی دەگەرێتەوە بۆ ئەوبارودۆخە سیاسی و ئابووری و جوگرافیایانەی کە لە نێوان وڵاتانی جیهان دا هەیە . هەروەها ئەو شۆرش و راپەرینە بۆ رزگاریی و دەرباز بوونە لەو بارودۆخە ناهەموارەی لەسەرجەم بوارەکانی ژیان لە وڵات دا هەیە و بە ئامانجی گۆرین و پێکهێنانی سیستەم و حکومەتێک کە لە پێناو بەرژەوەندییە بالاکانی نەتەوەیی کاربکات و پێکهێنانی ئاستێکی بەرز لە خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتوانی وڵاتەکەی بە ئەرکی سەرەکی خۆیی بزانێت و خەلکی بە ئازادی و کامەرانی بژین . هەربۆیە جەماوەر لە پێناو ئەو ئامانجە تێدەکۆشن و قوربانیەکی زۆر لە باری مادی و مەعنەویەوە دەدەن و بەتایبەت لەو وەلاتانەی کە دەسەڵاتدارانی پەیرەوی سیستەمێکی دیکتاتۆری دەکەن و دەرفەتی ئاڵوگۆری تێدا ئەگەر ئەستەم نەبێت زۆرکەمە ، هەر بۆیە بەزەبری هێزی سەربازی یاخود جەماوەری نەبێت ناگۆردرێن و ئاڵوگۆر لە دەسەڵات پێک نایەت و ئەنجامەکەشی بەرزبوونەوەی ئاستی قوربانیەکان دەبێ .
بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا سەرکەوتنی شۆڕش و راپەرین و هەروەها ئاڵوگۆر لە سیستەم و دەسەڵات و حکومەتدا ، مەرج نیە ببێتە هۆیی بەدیهاتنی ئەو بیر و باوەر و ئامانجانەی کە لە دەستپێکی شۆڕش دا خەلک ئاواتی پێ دەخواست و قوربانی لە پێناویدا ، لەوانەیە لە درێژ ماوەدا دەرئەنجامەکانی پێچەوانە بێتەوە و بریتی بێ لە خراپتربوونی ژیان و گوزەرانی خەلک و بە فیرۆچوونی زەحمەت و خوێنی قوربانیان و هیوا وئامانجەکانی میللەت کە ئەگەر زۆر دوور نەرۆین و نمونەی بەرچاومان دەست بکەوێت، بریتیە لە راپەرینی ولاتانی عەرەبی کە بە بەهاری عەرەبی ناوبانگی دەرکرد کەلە سەرەتاوە خەلک بۆ چ ئامانجێک شۆڕشی کرد و چ ئەنجامێکی لێدەرچوو ؟ بووە هۆی دروست بوونی پشێوی و تێکدانی وڵات و بەردەوامی جەنگ و کاولکاری و دەربەدەربوون و ئاوارە و کوژرانی هەزاران کەس و بە لارێدا چوونی ئامانج و مەبەستەکانی شۆرش و راپەرین و تا ئێستاش چارەنووسی بەشێک لەو ولاتانەی کە شۆرش و راپەرینی تێدا هەڵگیرساوە نادیارە و چاوەروان ناکرێ وا بەئاسانی کۆتایی بەو نەهامەتیانە بێت کە بەسەر خەلکی دا هاتووە .
یەکێک لەو وەلاتانەی کە شۆرشی تێدا هەڵگیر سا لە سەدەی بیستەم دا ئێران بوو لە راستیدا شۆرشی گەلانی ئێران بەیەکێک لەو رووداوە گرینگ و مێژوویانەی جیهان دادەنرێت کە بووە هۆیی کۆمەلێک ئاڵ و گۆری بنەرەتی لەو وەڵاتەدا کە لە درێژ ماوەدا رەنگدانەوەی بوو لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەت چونکە لە دوای رووخانی رژیمی شاو و حکومەتەکەی سیستەم و دەسەڵاتێک هاتە سەر کار کە دوور بوو لە ویست و داوا و چاوەروانیەکانی نەتەوەکانی ئێران .
سی و هەشت ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی 1979 لە ئەنجامی ئەو ستەم و زۆرداریانەی لە باری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کە بەهۆی رژێمی پاشایەتی ئێران بە سەرۆکایەتی رەزا شای پەهلەوی لە گەلانی ئێران دەکران بووە هۆکاری بێزاری و تورەیی خەڵکی ئێران . هەر بۆیە دانیشتووانی ئێران بەسەرجەم چین و توێژەکانیەوە بە هاوکاری و رێکخستنی لایەنە سیاسیە نەتەوەیی و ئاینیەکانی ئێران بەگشتی و کورد بە تایبەتی بۆ رزگاربوون لەو ستەم و زۆرداریانە بریاری شۆرش و راپەرین درا لە دژی شا و حکومەتەکەی .
ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی باس لە هۆکارەکانی هەڵگیرسانی شۆرشی گەلانی ئێران بکەین ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە نەبوونی ئازادی و سەرکووتی خەلکی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنیەکانی رژێمی شا لە دژی خەلک و چالاکانی مەدەنی و سیاسی و هەروەها خراپی بارودۆخی ئابووری خەلک بە شێوەیەکی بەرچاو لە کاتێکدا بنەمالەی شاو و خاو وخێزان و دارو دەستەکەی لەو پەری خۆشگوزەرانی دەژیان و بەفیرۆدانی سەروەت و سامانی ئێران و ستەمی نەتەوایەتی و هەروەها سەربەدەرەوەبوونی لە رادەبەردەر بە هۆکاری سەرەکی هەڵگیرسانی شۆرشی گەلانی ئێران دادەنرێت
جەماوەری نارازی لە بەر ئەم هۆکارانەی سەرەوە وە بە هومێدی بەدی هاتنی خەون و ئامانجەکانیان کە رزگاری و دەربازبوون بوو لە دیکتاتۆران و هەروەها بەدەست هێنانی ئازادی و خۆشگوزەرانی و باشتر بوونی بارودۆخیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداریان لە شۆرشدا کرد و تورەیی و نارەزایەتی خەلکی بە سەرجەم پێکهاتە و نەتەوە و توێژەکانیەوە گەیشتە لووتکە و لەسەرجەم شار و شارۆچکە و دێهاتەکان بە گروتینێکی زۆرەوە و بە وتنەوەی شیعار و دروشمی جۆرا و جۆر و هەروەها هێرش کردنە سەر پایەگاو بنکەکانی حکومەتی رژیمی شا لە شارەکانی ئێران و کوردستان بەشداریان کرد و لە دوای ماوەیەکی کورت توانرا رژێمی شا بروخێنن و دار و دەستەکەی یان رایان کرد چوونە دەرەوەی ئێران یان کەوتنە دەست شۆرشگێران و بەسزای خۆیان گەیشتن و دوای هەول و قوربانی دانێکی زۆر لە ئەنجامدا شۆرش سەرکەوت .
دوای روخانی رژێمی پاشایەتی ،شادی و دڵخۆشیەکی بێ وێنە لە روخسار و ناخی خەلک بەدی دەکرا چونکە بە دەستی خۆیان حکومەتێکیان روخان کە سالانێک ببوە هۆی ئازار و ناخۆشیان ،بەلام ئەم خۆشیانە زۆری نەخایەند چونکە هەر دوای ماوەیەک لە روخانی شاو و سەرکەوتنی شۆرش و گەرانەوەی خومەینی لە فەرەنساوە بۆ ئێران و هاتنە سەرکاری ئاخوندان دەست کەوت و ئامانجەکانی شۆرش ژێر پێ خران و هیچ شتێکی لێ شین نەبوو بۆ خەلکی نیشتیمان پەروەر و بێگومان خومەینی بە فێڵاویترین و تاوانبارترین و جینایەتکارترین کەس دادەنری لە گۆرینی رێرەوی شۆرشی گەلانی ئێران بۆ رێرەوی ویست و بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆی ، بە پەیرەو کردنی سیستەمێکی تاک رەوی لە بریار و هەڵوێستەکانی و بە قۆستنەوەی شلەژاوی خەلکی و راوەستانی جومگە سەرەکیەکانی ژیان و لە هەمانکاتدا بەبیانووی جەنگی نێوان عێراق و ئێران و کوشتن و دورخستنەوەی سەرجەم نەیارانیان لە دەرەوە و ناوەوەی ئێراندا و رێکخستنەوەی دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکان بەمەبەستی سەرکوت و کپ کردنی دەنگی نارەزایەتی خەلک لە دژی هاتنە سەرکاری حکومەتی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی ئێران بە ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمەلێک هۆکاری دیکە بووە هۆی پێ قایم کردنی ئەو رژێمە و بەدی هاتنی ویستە شەخسیەکانی خومەینی و دارودەستەکەی .
سەبارەت بە خەلکی کوردستانیش بە هەمان ئەو هۆکارانەی باسکران بەشێوەیەکی دیار و بەرچاو بەشداری شۆرشیان کرد و وە رۆلی سەرەکیان هەبوو لە روخانی شادا بەڵام دوای روخانی رژیمی پاشایەتی جیاوازتر لە نەتەوەکانی دیکەی ئێران مامەلەی لەگەلدا کرا چونکە نوێنەرانی کورد و شەخسی مامۆستا شێخ عێزەدین هەر زوو رووی راستی رژێمیان بۆ دەرکەوت و بەشداریان نەکرد لە ریفراندۆم و دیاری کردنی چارەنووسی ئێران و هەروەها بەردەوام پێداگریان لە سەر ماف و داوا رەواکانی خۆیان دەکردەوە کە ئەمانە بۆ خودی خومەینی و رژێمی ئاخوندی ئێران جێی قەبوول نەبوو هەربۆیە کەوتە سەرکوت و چەوسانەوەی خەلک و هەروەها سەپاندنی شەر بەسەر کوردستاندا بەبیانووی بێ بنەما و دور لە راستی و حەقیقەت. هەرچەند ویست و داواکانی کورد نەهاتەدی لە دوای شۆرش و هاتنە سەر کاری دەسەڵاتدارانی رژێمی ئاخوندی بەڵام ئەمانە نەبوونە هۆی سارد کردنەوە و وازهێنان لەو ئامانجە پیرۆزەیان بەڵکو زیاتر لە جاران کەوتنە خۆ و تا ئێستاش زیندووترین نەتەوەیە لە ئێراندا کە هەول و تەقەلاکانی بۆ بەدەست هێنانی مافەرەواکانی خۆی و روخانی رژێمی ئاخوندی درێژەی هەیە .
ئەزموونی شۆڕشی گەلانی ئیران وانەیێکی گرینگە بو سەرجەم پێکهاتەکانی ئێران و بە تایبەتیش کوردستان و جارێکی دیکە نابێ رێگە بە فیرۆ چوونی هەوڵ و ماندووبونی جەماوەر و بەرەی ئازادیخوازان بدرێ و بەو پەری چاوکراەیی و ووشیاری مامەڵە لەگەڵ دۆخی پێکهاتوو دەبێ بکرێت و هاوکات ەڵمینەری ئەو راستیەشە کە گەلی کورد لەسەر جەق بوو و تەواوی ئەو پێش بینییانەی لەسەر دەسەڵاتی تازە هاتووە سەرکار کردی هەمووی واقعی بوون و دەکرێ بلیێن وریاترین پێکهاتەی بەشدار لە راپەرینی گەللانی ئێران گەلی کورد بوو.