پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆچی دوایی بەرێز محەمەد عەلی جابرزادە یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرینی سازمانی موجاهیدین

کۆچی دوایی بەرێز محەمەد عەلی جابرزادە یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرینی سازمانی موجاهیدین

بەپێی هەواڵی ماڵپەری سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران، رۆژی شەممە 23ی رێبەندانی 1395 تێکۆشەری دێرینی ئەو سازمانە لە دوای 48 ساڵ خەباتی نەپساوە دژ بە هەر دوو رژێمی شا،ورژیمی ئاخوندی، لە تەمەنی 68 ساڵی دا لە پاریس بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە هاوسەنگەرانی کرد.

محەمەد عەلی جابرزادە خەڵکی ئیسفەهان هەر لە هەڕەتی لاوەتیەوە پەیوەست بە ریزی تێکۆشان دژ بە رژێمی شا لە سازمانی موجاهیدین دەبێ، پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات لەلایەن دەزگای ساواکەوە شناسایی دەکرێ، لە ساڵی 1351دا لە کاتی چالاکی دا دەستگیر دەکرێ و ماوەیەکی دوور و درێژ لە ژێر شکەنجەدا دەبێ و لەلایەن دادگای نیزامی شاوە حوکمی 15 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێ.

لە کاتی راپەرینەکانی دژ بە سەڵتەنەتی شا ساڵی 1357  ئازاد دەکرێ و بێ راوەستان دەچێتەوە ریزی تێکۆشان تا ئەوەی کە راپەرینی گەلانی ئێران سەردەکەوێ و رژێمی شا دەرووخێ.

لە دوای ئازاد بوونی لە بەندیخانە پلەی تەشکیلاتی ناوبراو راوێژکاری دەفتەری سیاسی و بەرپرسی ستادی تەبلیغاتی سازمانی موجاهیدین دەبێ و لە دوای دامەزرانی شۆرای ملی مقاومەت دەبێتە بەرپرسی کومسیۆنی لێکۆڵینەوەی سیاسی ئەو شۆرایە.

لە یەکەم دەورەی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ملی لە دوای سەرکەوتنی راپەرین و ساڵی 1358، لەگەڵ بوونی تەزوویر و ساختەکاری لەلایەن حیزبی کۆماری ئیسلامی، بەڵام محەمەد عەلی جابرزادە بە 33 هەزار دەنگ دەبێتە یەکەم پاڵێوراوی ئوپزسیۆن لە ئیسفەهان.

برایەکی ناوبراو بە ناوی عەباسعەلی جابرزادە و براژنەکەی بەناوی سورەیا سنماری لە مقاومەتی 19ی رێبەندانی 1360 لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕیانیان لەگەڵ شه‌‌‌هیدان موسا خیابانی و ئەشرەفی رەجەوی تا دوا هەناسە دژ بە لاجوەردی جەلاد و پاسدارانی دیکەی رژێم وێستان و خۆراگریان کرد و شەهید بوون.

7 ساڵ و 9 مانگ و 9 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی بەرێز محەمەد عەلی جابرزادە یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرینی سازمانی موجاهیدین

کۆچی دوایی بەرێز محەمەد عەلی جابرزادە یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرینی سازمانی موجاهیدین

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران