لە پێوەند بە سەردانی سەرۆک وەزیری
سوئێد بۆ ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان، سەناتۆر جۆزێف لیبرمەن گوتی: سەرۆک وەزیری سوئێد نابێ دەوری رژێمی ئێران وەک سەرەکیترین پشتیوانی تیرۆریزم نادیدە بگرێ و چاوپۆشی لەو هەموو جینایەتەی رژێم دەرحەق بە خەڵکی ئێران، بکات.
سەناتۆر لیبرمەن هەروەها زیادی کرد: بەردەوامی دەمەوەریەکان و هەڵسووکەوتی داگیرکەرانە و بشێویی کە لە رژێمەوە سەرچاوە دەگرێ، باید جێی سەرنجی رێبەرانی سوئێد بێ. رژێمی ئێران هەڕەشەیەکی جیددی نە تەنیا بۆ خەڵکی خۆی بەڵکوو بۆ زۆربەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییە.
سەناتۆر جۆزێف لیبرمەن وریایی بە سەرۆک وەزیری سوئێد و رێبەرانی تەجاری ئەو وەلاتە دا: ئاقڵانە ئەوەیە کە لە رێکەوتنی نوێ، بەهۆی ئابڵوقە نوێیەکانەوە پەلە نەکەن.