رۆژی یەکشەممە 24ی رێبەندانی 1395، ئاخوند کەیخا پێشنوێژی هەینی رژێم لە زابول دیانی بە بوونی 6 هەزار گۆرخەو و کارتۆن خەودا ناو راگەیەنەکانی رژێم لەو بارەوە نووسیان: پێشنوێژی هەینی زابول لە کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتی و سەرۆکی عەشیرەکان و بە ئامادەبوونی
رۆژی یەکشەممە 24ی رێبەندانی 1395، ئاخوند
کەیخا پێشنوێژی هەینی رژێم لە زابول دیانی بە بوونی 6 هەزار گۆرخەو و کارتۆن خەودا ناو راگەیەنەکانی رژێم لەو بارەوە نووسیان: پێشنوێژی هەینی زابول لە کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتی و سەرۆکی عەشیرەکان و بە ئامادەبوونی نەهاوەندیان سەرۆکی دەفتەری سەرۆک کۆمار گوتی: 6 هەزار کەس کارتۆن خەو و گۆرخەو لە شاری زابول دا هەیە بەڵام دەوڵەتمەردان ئەوان نابینن.
ناوبراو ئیشارەی بەوە کرد کە لە تاران تەنیا 50 گۆرخەو ئەویش لەو کۆرانەی کە وەک هوتێل بوو دەژیان راگەیەنەکان بە باشی بڵاویان کردەوە و خستیانە پێش چاو، بەڵام لە شاری زابول 6 هەزار گۆرخەو و کارتۆن خەو هەیە بەڵام هیچ کەس بایەخی پێ نەدا.