بەپێی هەواڵەکان، قەدریە قادری بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانەی یاسوج تووشی چەندین نەوخۆشی وەک چلکی گوێ، و سەر ئێشە توند و بێ هەستی دەستێکی بووە. لە رۆژانی رابردوودا داوای کردوە بۆ چارەسەر ببرێتە نەخۆشخانەی دەرەوە بەڵام جوابی رەد بە داواکەی دراوەتەوە.
بەپێی هەواڵەکان، قەدریە قادری بەندکراوی
سیاسی لە گرتووخانەی یاسوج تووشی چەندین نەوخۆشی وەک چلکی گوێ، و سەر ئێشە توند و بێ هەستی دەستێکی بووە. لە رۆژانی رابردوودا داوای کردوە بۆ چارەسەر ببرێتە نەخۆشخانەی دەرەوە بەڵام جوابی رەد بە داواکەی دراوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە گرتووخانەی یاسوج بە هەواڵدەری مافنیوزی وتووە: ناوبراو لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا دوو جار نێردراوەتە نەخۆشخانەکانی دەرەوەو هەر جارەش بە دەستبەند و چارشێوەوە بردوویانەو ئەوەش نارەزایەتی ئەو بەندکراوەی لێ کەوتووەتەوە. وێڕای ئەوەی خانەوادەکەی ئامادەبوون وەک کەفالەتێک ئامادە بن لە شوێ،ەکە بەڵام بەو حاڵەش لە چەند مانگ لەوە پێشەوە نەنێردراوەتە نەخۆشخانە.
پزیشکی پسپۆر بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی ناوبراو داوای ئەوەی کردوە سی تی ئێسکنی بۆ بکرێ بەڵام بە بیانووی تێکچوونی دەزگا، تا ئێستا ئەو تاقیکردنەوە ئەنجام نەدراوە و دەرد و ئازاری ناوبراو هەروا بەردەوامە.
لە دوای کۆچیی دوایی باوکی، دادستانی و ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم بە بیانوونی ئەمنیەتی بوونی پەروەندەکەی دیسان رازی بە مەرەخەسی ناوبراو نەبوون.
قەدریە قادری هاووڵاتی کورد لە کۆتایی ساڵی 1389ی ک خ، لە شاری ورمێ دەستگیرکراو زیاتر لە دوو مانگ لە زیندانی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتدا راگیراو دوایی نێردرایە بەندی ژنانی گرتووخانەی ورمێ. ئەو زیندانیە سیاسی لە دادگای رژێم لە ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە کوردیەکان حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەڵام حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەی رژێم کەم کرایەوە بۆ حەوت ساڵ و تەبعید بۆ گرتووخانەی یاسوج.