بەرە بەیانی رۆژی دووشەممە 25ی رێبەندانی 1395 لە گرتووخانەی لەنگرودی قوم و 7 بەندکراو لەلایەن رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی لەسێدارە دران. کە یەکێک لە ئێعدام کراوەکان ناوی سەعید شەکەری لە دایکبووی 1369 بووە.
ناونیشانی شەش ئێعدام کراوەکەی دیکە تا ئێستا روون نیە.
بەرە بەیانی رۆژی دووشەممە 25ی رێبەندانی
1395 لە گرتووخانەی لەنگرودی قوم و 7 بەندکراو لەلایەن رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی لەسێدارە دران. کە یەکێک لە ئێعدام کراوەکان ناوی سەعید شەکەری لە دایکبووی 1369 بووە.
ناونیشانی شەش ئێعدام کراوەکەی دیکە تا ئێستا روون نیە.
سەرچاوەیەکی نزیک بە خانەوادەی شەکەری دەڵێ کە ئەو بەندکراوانە رۆژی رابردوو کۆتا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کەس و کارەکانیان ئەنجام داوەو دادستانی نوێی قوم بە پارێزەری شەکەری وتووە سبەی بەشداری لە ناشتنی ئەو زیندانیەدا بکات.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە زابول هەمان رۆژ حوکمی نامرۆڤانەی ئێعدامی دوو بەندکراوی دیکە لە دوای دوو رۆژ شکەنجە رۆحی و جەستەیی لە گرتووخانەی زابول بەرێوەچوو.
جەلادەکانی خامنەیی دوو رۆژ بوو ئەو بەندکراوانەیان بەبێ ئاو و نان لەبەر سەرما لە دەرەوە راگرتبوو.
ناوی ئەو ئێعدام کراوانە بریتین لە:
زاهیر نوهتانی 30 ساڵە کوری عەلی
محەمەد سارانی 26 ساڵە کوری شەریف
شایانی باسە رژێم رۆژی یەکشەممە دوو بەندکراوی دیکەی لە مەشهەد لەسێدارە دابوو.و بەپێی هەواڵەکان 9 بەندکراوی دیکە بۆ زیندانی تاکەکەسی گوازراونەوە بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمی قەنارە.