رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 12ی رەزبەری 1394 لە هۆلی شەهید سەعد عەبدوڵلای شاری هەولێر رێورەسمی چلەی ماتەمینی شەهید فەریدوون جوانرۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێوەچوو.
لەو رێورەسمەدا کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان بەرێوە چوو تێیدا لەسەر بانگهێشتی فەرمی، شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز کاک بێهروز ئەردەلان کارگێری کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان بەشدارییان کرد. هەر لەو ڕێوڕەسمەدا وێرای پێش کەش کردنی ووتاری بەرێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین ووتار و هۆنراوە سەبارەت بە خەبات و ژیانی سیاسی شەهیدی فەرماندە فەرەیدون جوانڕۆیی پێشکەش کرا. جێگەی باسە هەر بەو بۆنەوە پەیامی ماتەمینی سازمانی خەبات ی کوردستان پێش کەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمە کرا و لە نزیکەوە هاوخەمی خۆیان لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی دیموکرات و خانەوادەی شەهید فەریدوون نوێ کردەوە.