شەوی چوارشەممە ٢٠ ی بەفرانباری 1395، ژمارەیەک لە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد هێرشیان کردە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد لە گەڕەکی “باخی شایگان†و دەسبەسەریان کردن.
ناوی ئەو دووهاولاتیەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون بریتین لە:
شەوی چوارشەممە ٢٠ ی بەفرانباری 1395،
ژمارەیەک لە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەهاباد هێرشیان کردە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد لە گەڕەکی “باخی شایگان” و دەسبەسەریان کردن.
ناوی ئەو دووهاولاتیەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون بریتین لە: “مێهران حوسێن خانی” تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی خوسرەو و “شاهین سەمەدی” تەمەن ٣١ ساڵ و کوڕی ئەنوەر راگەیەندراوە.
تا ئێستا لە شوێنی راگرتن و هۆی دەستبەرسەرکردنی ئەو دوو هاوڵاتیە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەگەر چی خانەوادەی ئەو دوو هاوڵاتیە بەدواداچونیان بۆ کورەکانیان کردوە بەڵام ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات بێ ئاگایی خۆی لەو مەسەلە دەبریوە، ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە پێش چاوی ئەندامانی بنەماڵەکانیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.