بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەندامانی تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە شاری بانە، شەوی دووشەممە 25ی رێبەندانی 1395، لە زنجیرەیەک کاری تەبلیغاتی دا بەنووسینی دروشمی شۆرشگێڕانە ژمارەیەک لە گەرەک و شوێنە گشتیەکانی ئەو شارەیان رازاندەوە.
ئەو شوێنانە ئەندامانی دڵسۆزی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە چالاکیان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە: دەورووبەری ستادی خەبەری و ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم، دەورووبەری ترمیناڵی تاران، گەرەکی کوی فەرهەنگیان، فازی یەکی شارەکی سەنعەتی و رووبەرووی کەلانتەری 12.
وێڕای دەست خۆشی و ماندوونەبوونی لە دڵسۆزان و ئەندامانی بەوەجی سازمان لە ناوخۆ، هیوای بەردەوامی لە کار و ئەکە شۆرشگێڕی و نەتەوەییەکانیان بۆ دەخوازین.
|