بەپێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە 26ی رێبەندانی 1395 هەزاران کەس لە جەماوەری شاری ئەهواز بۆ سێهەمین رۆژ بەناڕەزایەتی لە پیسی هەواو بڕانی برق و ئاو لەبەرامبەر پارێزگاری دا کۆبوونەوە.
لە دوای ناڕەزایەتی بەبێوی خەڵکی بێزاری ئەهواز، فەرمانداری رژێم لەو شارە
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە 26ی رێبەندانی 1395 هەزاران کەس لە جەماوەری شاری ئەهواز بۆ سێهەمین رۆژ بەناڕەزایەتی لە پیسی هەواو بڕانی برق و ئاو لەبەرامبەر پارێزگاری دا کۆبوونەوە.
لە دوای ناڕەزایەتی بەبێوی خەڵکی بێزاری ئەهواز، فەرمانداری رژێم لەو شارە چووە لای ناڕازیان و داوای لێ کردن کە 20 نوێنەر هەڵبژێرن و بەشداری لە کۆبوونەوەی پارێزگا و جێگری وەزیری وزە بکەن بەڵام جەماوەری توورە و نارازی هۆ یان لێکرد و بە دروشمی درۆیە درۆیە وەڵامیان دایەوە.
رژێمی ئاخوندی لە ترسی بەربڵاوتر بوونی ناڕەزایەتی جەماوەری ئەهواز، شەقامەکانی دەورووبەری پارێزگاریی، پردی هەڵواسراو و فەلەکەی یەکەمی کیانپارس ناسراو بە فەلەکەی ئاگرکوژێنەوەیان داخست.
هەروەها بۆ رێگری کردن لە تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتی خەڵکی ئەهواز تا نیوەرۆی ئەمرۆ ئینترنێتی راگرتبوو.
لە هەمانکاتدا لە شادگانیش ناڕەزایەتیەکی هاوشێ,ە لە چەند رۆژی رابردوودا بەرێوەچووە. ئەو ناڕەزایەتیە دژ بە بایەخ نەدان بە هەوای پیس و ئاوی پیسی 11 شاری ئەو پارێزگایە کە بۆ خواردنەوە نابێ، هەروەها نەبوونی برق و ئاو لە سێ رۆژی رابردوودا بەرێوەچووە.
خەڵکی ئەهواز و شادگان دژ بە بەرپرسانی رژێم و هێزی ئینتزامی دروشمیان داو خوازیاری دەست لە کارکێشانەوەی بەرپرسان لەوانە پارێزگار و مەعسومەی ئیبتکار جێگری ئاخوند رۆحانی بوون.
لە دوای بەردەوامی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک ئەورۆ سێ شەممە حەمید چیت چیان وەزیری وزەی کابینەی ئاخوند رۆحانی چوو بۆ ئەهواز بۆ ئەوەی ستادی قەیران لەو پارێزگایە پێک بهێنێ.
کوژرانی لاوێکی بێ گوناح بەناوی حەسەن ئالبو غەبیش لە شادگان لەلایەن هێ.ە سەرکوبگەرەکانی هێزی ئینتزامی هۆی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی خەڵک بوو. جەماوەر کەلانتەری شارەکەیان ئاگرداو تێکگیران لە نێ,ان ئەوان و هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی تا ئەورۆ بەردەوام بوو.
|