لە بەرەبەری هەنگاونان بۆ جێگیرکردنی ناوی سپای پاسدارانی رژێمی ئێران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا، رۆژی سێ شەممە لە کونفرانسێکی چاپەمەنی دا شۆرای ملی مقاومەت لە واشینگتۆن، زانیاری نوێی لەبارەی ناوەندەکانی بارهێنانی گروپە تیرۆریستیەکان لەلایەن هێزی تیرۆریستی قودسی
لە بەرەبەری هەنگاونان بۆ جێگیرکردنی ناوی
سپای پاسدارانی رژێمی ئێران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا، رۆژی سێ شەممە لە کونفرانسێکی چاپەمەنی دا شۆرای ملی مقاومەت لە واشینگتۆن، زانیاری نوێی لەبارەی ناوەندەکانی بارهێنانی گروپە تیرۆریستیەکان لەلایەن هێزی تیرۆریستی قودسی سەر بە سپای پاسدارانی رژێم کە خزمەت بە بشێوی زیاتر لە ناوچەکەو دەستێوەردان و هەناردەکردنی تیرۆریزمی رژێمە، ئاشکرا کرد.
عەلی رەزا جەعفەرزادە جێگری نوێنەری شۆرای ملی مقاومەت لەو کونفرانسەدا گوتی: بەپێی راپۆرتی دەقیق لە ناوخۆی رژێم، هێزی تیرۆریستی قودس بۆ بردنەسەرەوەی دەستێوەردانەکانی لە وەلاتانی ناوچەکە، بەتایبەت لە سوریە، عێراق، یەمەن، بەحرەین و ئەفغانستان، ناوەندێکی گەورەی بەمەبەستی بارهێنانی خۆفرۆشە خاریجیەکانی خۆی کردۆتەوە کە لە ژێر فەرمانی راستەوخۆی خامنەیی دایە.
ناوبراو وتی: بەپێی راپۆرتەکان کە لە سەرچاوە جیاجیاکانی سازمانی موجاهیدین و بەدیاری کراوی لە ناو سپا و بەتایبەت هێزی قودس، لە ماوەی چەندین مانگدا کۆکراوەتەوە، ئەو ناوەندە چەندین شوێنی لە سەرانسەری ئێراندا کردوەتەوە.
لەو کونفرانسەدا، گەلێک وردەکاری لە ناوەندی چالاکیەکانی جێگریایەتی بارهێنانی هێزی تیرۆریستی قودس، لەوانە ناردنی ئاڵقەلەگوێکانی بۆ وەلاتە جیاجیاکان، رێکخستن و فەرماندەیی ئەوانە و بارهێنانی تیرۆریستی کە ئەو ئورگانە ئەنجامی دەدا، ئاشکرا کرد و ئەوەی بیر هێنایەوە کە جوێ لە هێزی تیرۆریستی قودس باقی هێزەکانی سپای خامنەیی لە پێوەند بە دەستێوەردان لە وەلاتانی ناوچەکە کار دەکەن.