رۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی 95، پیاوێکی خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بە ناوی "نێعمەت نەقشبەندی" تەمەن ٥٠ ساڵە، بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆی هەڵداوەتە نێو ڕووباری "دووئاو" لە نزیک ئەو شارە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی 95، پیاوێکی
خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بە ناوی "نێعمەت نەقشبەندی" تەمەن ٥٠ ساڵە، بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆی هەڵداوەتە نێو ڕووباری "دووئاو" لە نزیک ئەو شارە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
نێعمەت نەقشبەندی خێزاندارە خەڵکی دێی "دووریسان"ە و هەژاری و دەستکورتی تەنگی پێهەڵچنیووە و بۆ دەرباز بوون لەو کێشانە دەستی داوتە ئەو کارە.
پارێزگای کرماشان یەکێکە لە پارێزگا دەوڵەمەندەکانی ئێران، بەڵام بە هۆی ئەمنیەتی بوونی ئەو پارێزگایە، هێژموونی و باڵادەستیی ئایدۆلۆژی رژێم، کورد لەو پارێزگایەش بە هاووڵاتیی پلە دوو چاوی لێدەکرێت و بە شێوەیەکی سیستماتیک لە زۆرێک لە مافەکانی خۆیان بێبەش دەکرێن.