بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 27ی رێبەندانی 1395 رژێمی ئێران لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەیدا 12 بەندکراوی لە بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج بە کۆمەڵ لەسێدارەدا.
ناوی سێ کەس لە ئێعدام کراوەکان بریتین لە:
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 27ی
رێبەندانی 1395 رژێمی ئێران لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەیدا 12 بەندکراوی لە بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج بە کۆمەڵ لەسێدارەدا.
ناوی سێ کەس لە ئێعدام کراوەکان بریتین لە:
فەرزادی تەقەوی، میرمحەمەد موسەوی و یوسف محەمەدی
ئەو ئێعدام کراوانە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەندی 10ی گرتووخانەی گەوهەردەشتەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی گوێزاربوونەوە. لە ناونیشانی باقی ئێعدام کراوەکان جارێ هیچ زانیاریەک لە دەستدا نیە.
شایانی باسە، رۆژی سێ شەممە 26ی رێبەندان لە گرتززخانەی بیرجەندیش ژمارەیەک بەندکراوی دیکە بە مەبەستی بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدامەکەیان بۆ زیندانی تاکەکەسی گوازراونەوە کە بەپێی هەواڵەکان بریار وایە رۆژی پێنج شەممە لەسێدارە بدرێن. ناوی یەکێک لەو کەسانە حەمید مالکیە.
بە هەمانشێوە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە گرتووخانەی سمنانیش رۆژی سێ شەممە دوو بەندکراویان بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستووەتەوە کە ناوی یەکێک لەو دوو کەسە جەوادی ئوختی زادەیە.
رۆژی دووشەممە 25ی رێبەندانیش هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بە لانی کەمەوە 5 زیندانی دیکەیان بۆ زیندانی تاکەکەسی بردوە. لە نێو ئەو کەسانەدا لانی کەم دوویان هاووڵاتی ئەفغانین. تەمەنی ئەو بەندکراوانە لە 22 بۆ 38 ساڵە. هەندێ لەو بەندکراوانە نزیک بە 10 ساڵە لە بەندیخانەدان.
ناوی دوو لەو کەسانەی راگوێزراون بۆ زیندانی تاکەکەسی بریتین لە:
مستەفا ئازادی عەبد وەلی 32 ساڵە لە شاری کوهدەشت
داود بێهزاد 22 ساڵە خەڵکی ئێرانشار