بەپێی هەواڵەکان، بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستیی رژێم لە شاری کرماشان، تاوانە جۆراوجۆرەکان لە ئێرانی بۆ پرسی مادەی هۆشبەر لە ئێران گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: تووشبوون بە مادەی هۆشبەر وەکوو گەورەترین خەساری کۆمەڵایەتی، سەرچاوەی زۆربەی هەرە زۆری خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە بە ئەژمار دێت.
بەپێی هەواڵەکان، بەرپرسی ئیدارەی
بێهزیستیی رژێم لە شاری کرماشان، تاوانە جۆراوجۆرەکان لە ئێرانی بۆ پرسی مادەی هۆشبەر لە ئێران گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: تووشبوون بە مادەی هۆشبەر وەکوو گەورەترین خەساری کۆمەڵایەتی، سەرچاوەی زۆربەی هەرە زۆری خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە بە ئەژمار دێت.
زۆهرە شەریفی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی"تسنیم"ی سەر بە سپای پاسدارن، لە کرماشان، ڕایگەیاند: ڕۆژانە ١٠ کەس لە ئێران بە هۆی ماددەی هوشبەر گیان لە دەست دەدەن و ٧٠ کەسی دیکە بە ئاماری تووشبووان بە ماددەی سڕکەر زیاد دەبن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکانی رژێم، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠ ٠ هەزار تووشبوو لە ئێراندا بوونیان هەیە و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لەبوونی چوار ملیۆن تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکان دەکەن.
هەروەها بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی ٨٠ ٠ هەزار کەس بە شێوەی کاتی و بۆ ڕابواردن "تفنن" ماددەی سڕکەر بەکاردەهێنن.