سنووردار کردنی مافەکانی یەکێک لە زیندانییەکانی ڕووداوەکەی هۆتێل تارا
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بەپێچەوانەی پرەنسیپە مرۆییەکان لەگەڵ زیندانییەکی کورد هەڵسوکەوت دەکات. بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، زیندانییەکی زیندانی مەهاباد بە ناوی "ئۆمید دەباغچی موکری"، لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتیی ڕێژیمەوە ڕێگری لێکراوە کە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت. ئەم سنووردار کردنە بە چەشنێکە کە ئەم هاووڵاتیە ٣٣ ساڵە تەنیا دەتوانێ سێ مانگ جارێک چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم بەندکراوە لە کۆتاییەکانی مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ، پاش چەندین مانگ بێسەروشوێن بوون بۆ زێندانی ناوەندیی مەهاباد ڕاگوێزراوە. ئۆمید دەباغچی موکری ڕۆژی هەینی یازدەی بانەمەڕی ٩٤ و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی خەڵکی مەهاباد لەهەمبەر ڕوداوی هۆتێل تارای ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕ و پاش مەرگی گوماناوی کچێکی کورد بە ناوی فەریناز خوسرەوانی لە هۆتێل تارای مەهاباد، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی بەرین شەقامەکانی ئەم شارەی هەژاند کە بەو هۆیەوە چەندین کەس بریندار بوون و یەک کەس کوژرا و دەیان کەسیش دەستبەسەر کران.
چالاکی ژینگه پارێزانی ئیلام بۆ پاراستنی دارستانهکان
له چهند ساڵی رابردوودا یهکێک لهو نهخۆشیانهی که دارستانهکانی ئیلام و ناوچهی زاگرۆسی گرتۆتهوه، نهخۆشی "لۆرانتووس" بووه که ئهبێته هۆی وشک بوونی داربهڕووهکان ههر بۆیه خهڵکی ئهم پارێزگایه ههوڵی خۆیان بۆ چارهسهری ئهم کێشهیه خستۆته گهڕ. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ههموو ساڵیک چهند گرووپی جیاوازی ژینگه پارێز له ئیلام خۆبهخشانه و به مهبهستی پاراستنی دارستانهکان، ههڵدهستن به لەناو بردن و بهرهنگاربوونهوهی ئهو نهخۆشیه. ههر لهم پێناوهدا لهم چهند رۆژهی دواییدا جارێکی دیکه ژینگهر دۆستانی ناوچه جیاوازهکانی ئیلام به بهرهنگاری لهگهڵ ئهو کێشه و نهخۆشیانه که دارستانهکانی ئیلامی گرتۆتهوه چوونه چیای بانکۆل تاکوو دارستانهکانی ئهو ناوچهیه له نهخۆشی"لۆرانتووس" رزگار بکهن. لهم ههنگاوه ژینگه دۆستانهدا زیاتر له 120 کهس له ژنان و پیاوانی ئیلامی به شێوازی خۆبهخشانه ناوچهیێک به رووبهری 500 دۆنمیان لهو خهخۆشیه پاک کردهوه.
سەرکەوتنی وێنەگری مەهابادی لە ڤێستیواڵی نێونەتەوەیی ئەمریکا
وێنەگرێکی کوردی خهڵکی مەهاباد سێ دیپلۆمای شانازی لە ڤێستیواڵی نێونەتەوەیی فۆتۆ ئاواردی ئەمریکای بەدەستهێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "مەنسور محەمەدی" لە بەشی پیشگەر (پرۆفیشناڵ) ئەم ڤیستیواڵەدا توانی سێ دیپلۆمی شانازی وەرگرێت. لە ئەم خولە لە ڤێستیواڵی نێونەتەوەیی فۆتۆ ئاواردی ئەمریکادا ١٧ هەزار و ٨٤١ وێنە لە ١٣٠ وڵاتی جیهان بەشداریان تێدا کردبوو. ئەم ڤێستیواڵە هەر ساڵ لە دوو بەشی ئاماتۆر و پیشەگەردا بۆ ناساندنی گەورەترین دەسکەوتەکانی وێنە لە جیهاندا بەڕێوە دەچێت. مەنسور محەمەدی" ساڵی رابردوو لە ڤێستیواڵی نێونەتەوەیی وێنەی "لوسی ئاوارد"ێ ئەمریکا دیپلۆمی شانازی ئەم ڤێستیواڵەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.ئەم هونەرمەندە سەرکەوتووە توانی مەدالیای زیوینی ئەنجومەنی وێنەگرانی ئەمریکا( PSA ) لە ڤێستیواڵی نێونەتەوەیی ئێسلۆڤینیا و دیپلۆمای شانازی لە ڤێستیواڵی سەفەری ئامریکا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
کۆبوونەوەێکی نارەزایەتی لە کرماشان بەرێوە چوو
لە نارەزایەتی بە نەدانی حەقدەستی سێ مانگیان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی پەنبەرێزی ئەو شارە کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی یەکشەممە 12ی رەزبەری 1394، کرێکارانی شیرکەتی پەنبەرێزی کرماشان لە نارەزایەتی بە نەدانی سێ مانگ حەقدەستی دوواکەوتوویان لە بەرانبەر دەفتەری ئەو شیرکەتە لە شەقامی گۆڵرێزان کۆبوونەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لەو کۆبوونەوەیەدا کرێکاران خوازیاری وەرگرتنی حەقدەستەکانیان بوون کە هیچ وڵامێکیان لە بەرپرسانی ئەوم شیرکەتە وەرنەگرتەوە.,
ناتانیاهۆ: رژێمی ئاخوندی ئێران هاوشێوەی داعش هەڕەشەیە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند " رژێمی ئاخوندی ئێران هاوشێوەی داعش هەڕەشەیە بۆسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست". جەختیشیکردەوە، رێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک خراپترین ریککەوتن بووە.بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە9ی رەزبەری 1394، ،لە وتارێکدا، کە لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشیکرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند" ئیسرائیل بەرامبەر بە هەر دەستدرێژییەک ئامادەیە بەرگری لەخۆی بکات، بەرپەرچی هەر هەوڵێکی رژێمی ئاخوندی ئێرانیش دەدەینەوە، کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایشی ئیسرائیل بێت".جەختیشکردەوە،رژێمی ئاخوندی ئێران خوازیاری ئەوەیە ئیسرائیل لەسەر نەخشە رەشبکاتەوە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی " ئێران چەکی زۆری رەوانەی سووریا کردووە و رۆلی تێکدەرانە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگێڕێت". ناتانیاهۆ، لە وتارەکەیدا هاوشێوەی داعش وەسفی رژێمی ئاخوندی ئێرانی کرد و راشیگەیاند" ئێران و داعش هەڕەشەن بۆسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست".
دەیوید کامرۆن: پشتیوانی رووسیە لە ئەسەد پەرە بە تیرۆریسم دەدات
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە مەر پشتیوانی رووسیە لە بەشارئەسەد هۆشداری دا و وتی، ئەو پشتیوانییەی رووسیە لە ئەسەد دەبێتە هۆی پەرەپێدانی تیرۆریسم لە ناوچەکە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،دەیوید کامرۆن رۆژی یەکشەممە 12ی رەزبەری 1394، رایگەیاند، پشتیوانی رووسیە لە ئەسەد ئاژاوە دەخاتە ناوچەکە و توندرەوی زیادتر دەبێت و تیرۆریسم لە ناوچەکە پەرە دەستێنێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوو داوای لە پۆتین کرد کە رێگای خۆی بگۆرێت و قبووڵی بکات کە بەشارئەسەد دەبێت بروات. جێگەی باسە کە رووسیە هێرشی ئاسمانی لە ناو خاکی سووریە بە بیانووی دژایەتی داعش درێژە پێ دەدات کە بووە بە هۆی کوژرانی کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی بیچ تاوان و مەدەنی.
رووسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا
بەرپرسێکی سەربازیی رووسیا ئاشکرای کرد، کە مۆسکۆ داوای لە ئەمریکا کردووە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکات و هەوڵبدات لەو شوێنانەی رووسیا تێیدا چالاکە و هێرشی ئاسمانی ئەنجامنەدات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەو بەرپرسە سەربازییەی رووسیا رایگەیاندووە بۆ ئەوەی رووسیا بە تەواوی ئاگاداری دەرئەنجامی هێرشەکانی خۆی بێت و ئامانجەکانی خۆی بەباشی دیاری بکات، باشتر وایە ئەمریکا لەو ناوچانە چالاک نەبێت کە رووسیا تێیدا چالاکە.وەزارەتی بەرگری رووسیاش رایاگەیاندووە فڕۆکە جەنگییەکان تاوەکو ئێستا ٢٠ هێرشیان بۆسەر چەکدارانی داعش و بەرەی نوسرە ئەنجام داوە و لەو هێرشانەشدا فڕۆکەی جۆری سیخۆ٣٤ و سیخۆ ٢٤ ئێم بەکارهێنراون، ئەو هێرشانەش ٥٠ کەرەستە و خاڵی سەربازی داعشیان کردووەتە ئامانج. لەبەرامبەردا سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان لە سووریاوە باسیان لەوە کردووە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیاوە لە چوار رۆژی رابردوودا، ٣٩ کەسی مەدەنی لە سووریا گیانیان لەدەستداوە.