دادگای ئەنتاریوی کانادا رژێمی ئێرانی
بە قەرەبووی خەرجی ئەو کەسانەی کە داوایان لە سەر ئەو رژێمە تۆمار کردبوو و رژێمی ئێرانیان بە پشتیوانی تیرۆریزم تاوانبار کردوە، مەحکوم کرد. ئەو سزایەش 300 هەزار دولارە.
هەر ئەو دادگایە ساڵی رابردووش رژێمی ئێرانی بە دانی 13 ملوێن دولار لە داراییە غەیرە دیپلۆماتیەکانی تاران لە کانادای مەحکوم کردبوو.
ساڵی 2012 پارڵەمانی کانادا قانوونێکی بە ناوی "دادپەروەری بۆ قوربانیانی تیرۆریزم" پەسەند کرد کە ئەو قانوونە رێگەی بۆ ئەو کەسانە کردوە کە قوربانی تیرۆریزمی رژێمی ئێرانن، داواکانیان لە دادگا تۆمار بکەن.
دادگای ئەنتاریۆ لە حوکمی نوێی خۆیدا رایگەیاندوە کە رژێمی ئێران دەبێ 300 هەزار دولار بۆ ئەو کەسانەی بۆ بەدواداچوونی شکات لەو رژێمە لە پرۆسەی دادگادا خەرجیان کردوە، قەرەبوو بکرێنەوە.
ئەو بریارە رۆژی 8ی فوریە 20ی رێبەندان دەرچووە و رژێمی ئێران بۆ دانی ئەو خەرجیانە، 30 رۆژی لەبەردەمدایە.