سەرۆکی رێکخراوی مانگی سووری رژێم رایگەیاند 9 پارێزگای هورموزگان، کرمان، کرماشان، لورستان، ئیلام، بوشێهر، فارس، قەزوین و یەزد ئەو پارێزگایانەن کە سێلاو گرتوونیەوەو کە بەگشتی 42 شار تووشی سێلاو هاتووە زەرەر و زیانێکی زۆری داوە.
هەروەها لە بووشێهر دوو کەس بوونەتە قوربانی سیڵاو.
سەرۆکی رێکخراوی مانگی سووری رژێم
رایگەیاند 9 پارێزگای هورموزگان، کرمان، کرماشان، لورستان، ئیلام، بوشێهر، فارس، قەزوین و یەزد ئەو پارێزگایانەن کە سێلاو گرتوونیەوەو کە بەگشتی 42 شار تووشی سێلاو هاتووە زەرەر و زیانێکی زۆری داوە.
هەروەها لە بووشێهر دوو کەس بوونەتە قوربانی سیڵاو.
بەپێی راگەیەنەکانی رژێم رۆژی هەینی 29ی رێبەندانی 1395، بەنداوە خۆڵەکانی محەمەدئاوای شاری جەهروم لە پارێزگای فارس سێلاو بردوونی، هەروەها هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا بڵاوی کردەوە کە بەشێک لە بازاری ئەو شارە داروخاوە.
فەرمانداری رژێم لە جەهروم وتوویەتی کە رێگەی 20 دێهات داخراوەو 5 دێی دیکە بە تەواوی راگوێزراون. ئەو بەرپرسەی رژێم وتی: 2050 یەکەی نیشتەجێ بوون زیانیان بەرکەوتووە. لەو ژمارەیە نزیک بە 1000 یەکە 30 بۆ 45 لەسەد و 1100 یەکەی دیکە 10 بۆ 30 لەسەد زیانیان دیوە.
شارەداری رژێم لە جەهروم رەوشی شارەکەی بە قەیراناوی پێناسە کرد و داوای لە خەڵک کرد کە زوو ناوچەکانی خۆیان وەک زیباشار، فەرهەنگ شاری خارقان و حەیدەرئاوا چۆڵ بکەن.