بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 28ی رێبەندانی 1395، رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندان لە گرتووخانەی ناوەندی شاری بیرجەند 6 بەندکراوی بەکۆمەڵ لەسێدارە دا. یەکێک لەو ئێعدام کراوانە ناوەی حەمید مالکیە کە خاوەن ژن منداڵە و خەڵکی بەلوچستان بوو.
بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 28ی
رێبەندانی 1395، رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندان لە گرتووخانەی ناوەندی شاری بیرجەند 6 بەندکراوی بەکۆمەڵ لەسێدارە دا. یەکێک لەو ئێعدام کراوانە ناوەی حەمید مالکیە کە خاوەن ژن منداڵە و خەڵکی بەلوچستان بوو.
جەلادانی خامنەیی رۆژی سێ شەممە 25ی رێبەندان ئەو بەندکراوانەیان بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمەکەیان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستبوویەوە.
بەو شێوەیە ژمارەی ئێعدام کراوەکانی رۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە گەیشتە 32 کەس. ئەو ئێعدامانە لە گرتووخانەکانی کەرەج، سمنان، میناب، بیرجەند و زاهیدان بەرێوەچووە.