بەپێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندانی 1395، لقی یەکێک لە دادگاکانیی بەرزی رژێم لەشاری قوم بە بێ گرینگی دان بە هەڵی پارێزەری پەروەندە و تەنیا بە پشتبەستن بە دانپێدانەنە تەلڤیزیۆنییەکانی ئەو بەندکراوانە، تەئکیدی لەسەر
بەپێی هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی
پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندانی 1395، لقی یەکێک لە دادگاکانیی بەرزی رژێم لەشاری قوم بە بێ گرینگی دان بە هەڵی پارێزەری پەروەندە و تەنیا بە پشتبەستن بە دانپێدانەنە تەلڤیزیۆنییەکانی ئەو بەندکراوانە، تەئکیدی لەسەر سزای سەپێندراو لەلایەن دادگای رژێم لە میاندواو کردەوەو ئەو حوکمە بە فەرمی بە پاریزەرەکەیان راگەیاندوە.
ئەو ٦ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی “گامیشگولی” میاندواو ١٣ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی بەسیج سزای قورسیان بەسەردا سەپێندرابوو.
ناونیشانی ئەو چالاکانەو حوکمەکانیان بەشێوەی خوارەوەیە:
کەماڵ ئەحمەد نژاد مەحکووم بە سێدارە.
هەڵمەت عەبدوڵلاهی مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان.
سڵێمان کوری مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان.
میلاد عەبدی مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان.
سەعید سیاهی مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان.
مستەفا تەهازادە مەحکووم بە ١٥ ساڵ زیندان.
ئێستا کەماڵ ئەحمەد نژاد وەکوو تاوانباری سەرەکی و سڵێمان کوری بە هۆی لاوازی دۆخی ماڵی و نەدانی زەمانەت لە زیندانی میاندواو ڕاگیراون و ٤ کەسی دیکە بە دانانی زەمانەتی ٣٠ ٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.