رژێمی ئاخوندی مەترسی خۆی لە بەربڵاو بوونی ناڕەزایەتی خەڵکی خوزستان نیشان داو و گرتبوونەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری ئەو پارێزگایەی قەدەغەو ناقانوونی راگەیاند.
فەرماندەیی هێزە سەرکوتگەرە ئینتزامیەکانی خوزستان
رژێمی ئاخوندی مەترسی خۆی لە بەربڵاو
بوونی ناڕەزایەتی خەڵکی خوزستان نیشان داو و گرتبوونەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری ئەو پارێزگایەی قەدەغەو ناقانوونی راگەیاند.
فەرماندەیی هێزە سەرکوتگەرە ئینتزامیەکانی خوزستان رۆژی شەممە 30ی رێبەندانی 1395 لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە لە رۆژی شەممەوە هەر جۆرە گۆدبوونەوەی و ناڕەزایەتیەک لە بەردەم ئوستانداری خوزستان قەدەغەو هەر جۆرە رێپێوان و کۆبوونەوەیەکی بێ ئیجازەو رێگەپێدان، ناقانوونیەو وەک پێشێلکردنی قانوون لەگەڵ رێکخەراندا هەڵسوکەوتی قانوونی دەکرێ.
جەماوەری شاری ئەهواز لە 5 رۆژی رابردوودا بە نارەزایەتی بەربڵاو توورەیی خۆیان دژ بە رژێمی ئاخوندی نیشان دا.