وەزیری دەرەوەی عەرەبستان عادل ئەلجوبەیر
لە بەشێکی وتارەکەی لە کونفرانسی ئاسایشی مونیخ لە ژێر ناوی رۆژهەڵاتی ناوەراستی کۆن و نوێ و کێشەکانی رۆژهەلاتی ناوراست، گوتی پێویست ناکا بە ئێ,ە بڵێم ناوچەکەی ئێوە لە کێشەدایە، ئێمە لە عێراق، سوریە، یەمەن و لیبی قەیرانمان هەیە.
لەگەڵ ئەوەی ناوچەیەکی باشمان هەیە بەلام دەبێ لەگەڵ ئەو کێشانەی هەیە بەرەوڕوو بینەوە.
هەوڵ دەدەین لە یەمەن بە رێگەچارەیەک بگەین، بۆ چارەسەری قەیرانی فەلەستین و ئیسرائیل دەبوو ئیرادەی سیاسی هەبێ، چارەسەری کێشەی سوریە رێگەی هەیە، پێم وایە کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ چارەسەری زۆرێک لەو کێشانە هاوکار دەبێ.
دۆناڵد ترامپ پێی وایە کە دەبێ داعش لە ناوبچێ و ئێمەش هەر ئەو بروایەمان هەیە.
ئەو پێی وایە کە دەبێ رژێمی ئێران مەهار بکرێ، ئێمەش هەر ئەو بروایەمان هەیە.
ئەو پێی وایە کە دەبێ لەگەڵ هاوپەیمانە سونەتیەکانی ئەمریکا هاوکاری بکات، ئێ/ەش هەروا بیر دەکەینەوە.
ئێمە پێمان خۆشە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا کار بکەین، کاتێک چاو لە ناوچەکە دەکەین دەبینین کە سەرەکیترین سەرچاوەی هەڕشەکان، رژێمی ئێرانە. خەڵکی دیکەش لەبارەی ئەو هەڕشانەوە قسە دەکەن. رژێمی ئێران گەورەترین وەلاتی پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا. رژێمی ئێران لە بەشێک لە قانوونی بنەرەتیەکەیدا باوەری بە هەناردەکردنی شۆرشەکەی هەیە، باوەری بە بنەمای هاوولاتی بوون نیە. ئەو رژێمە پێی وایە کە تەواوی شیعەکانی جیهان سەربە ئێرانن نە ئەو وەلاتەی لێی لە دایکبوون.
رژێمی ئێران باوەری بە رژێزی جیرانەتی و دەستێوەردان نەکردن لە کاروباری خەڵکدا نیە. دەستێوەردانەکانیان لە سوریە، عێراق و کوەیت و عەرەبستان و لوبنان و بەحرەین و پاکستان و ئەفغانستان دەبیرێ.
رژێمی ئێران رێز لە قانوونە نێونەتەوەییەکان ناگرێ. ئەوان دیپلۆماتەکان تیرۆر دەکەن و هێرش دەبەنە سەر سەفارتخانەکان و لە وەلاتانی دیکە شانەی تیرۆریستی دروست دەکەن.
لە ساڵی 2001 کاتێک ئەمریکا دژ بە ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان شەری دەست پێ کرد، سەیف ئەلعەدل کوری بن لادەن کە بە مێشکی ئەلقاعیدە ناسرابوو بۆ ژیان چوو بۆ ئێران.
ئەوان نەقشەیان بۆ تەقاندنەوەی سێ بینا لە وەلاتی ئێمەیان دانا. ئەو بەرنامە لەلایەن سەیف ئەلعەدل کە لە ئێران دەژیا دانرا. دوو کەس لەگەڵیان پێوەندی گرت و ئێمە تۆماری قسەکانیانمان لە لایە.
ساڵی 1996 رژێمی ئێران موشەکی بۆ حوسیەکان نارد بۆ ئەوەی دژ بە وەلاتی ئێمە بەکاری بێنن و خەڵکی مەدەنی بکوژن و ئەوە پێشێلکردنی قانوونی نێونەتەوەییە.
تەنیا وەڵاتێک کە لەو ناوچەدا دەبینرێ کە پشتیوانی لە تیرۆریزم بکاتو بریاری وایە ناوچەکە تێک بدات. رژێمی ئێران تەنیا وەلاتێکە کە لەلایەن داعش یان ئەلقاعیدەوە نەکرابێتە ئامانج و ئەوەش پرسیار هەڵگرە. ئەگەر ئەلقاعیدە و داعش سونین دەبوو دژ بە رژێمی ئێران هەڵسوکەوت بکەن. ئایا دەتوانین وابیر بکەینەوە کە لە نێوان رژێمی ئێران و داعشدا سات و سەودایەک هەیە؟
ئێرانیەکان قسە لە هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی نوێ دەکەن بۆ ئەوەی سەیری داهاتوو بکەن نەک رابردوو، ئەوە شتێکی باشە بەڵام لە ئێستادا ناکرێ ئەو کارانەی لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدا لەبەر چاوی نەگرین.
ناوەرۆکی قانوونی بنەڕەتی ئەوان هەناردەکردنی ئینقلابە و ئێمە ناتوانین چاوپۆشی لەوە بکەین. ناتوانین لەگەڵ وەلاتێ: کار بکەین کە دەیەوێ ئێمە وێران بکات.
هەر بۆیە ئەگەر رژێمی ئێران روانگە و بنەمایەک کە وەلاتەکەی لەسەر دامەزرانووە نەگۆڕێ، حەستەمە لەگەڵ وەڵاتێک کە ئاوایە هاوکاری بکەین. ئەوە تەنیا بۆچوونی عەرەبستان نیە بەڵکوو وەلاتانی دیکەش هەروا بیر دەکەنەوە.
ئێمە رێز لە فەرهەنگی ئێران و خەڵکی ئێران دەگرین لەبەر ئەوەی خاوەن شارستانیەتێکی گەورەو ریشەدارە و ساڵانێکی زۆر کارمان لەگەڵ کردوون، بەلام 35 ساڵە پێوەندیمان لەگەڵ ئەواندا گۆراوە. لە دوای ئەوەی رژێمی ئێران رایگەیاند دەیەوێ ئینقلابەکەی هەناردە بکات و هێزی پێنجەم دامەزرێنێ و ئازار بگەیەنێ پێوەندیەکانمان لەگەڵیان گۆڕا.
دەمەوێ رووی راستی ئەو رژێمە ئاشکرا بکەم بۆ ئەوەی بێتە هۆی ئەوە کە ئەو رژێمە هەڵسووکەوت و بیرکردنەوەی بگۆڕێ.