فەرهادی سەلیمی کە مەلایەکی ئا٠Š٠Šنى کوردە و زیاتر لە 8 ساڵە لە گرتووخانەکانی رژێمدا راگیراوە هەتا ئێستا چارەنووسی ناروونە. فەرهادی سەلیمی خەڵکی شاری سەقزە کە لە رێکەوتی 19ی رێبەندانی 1388ی خۆری لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە گیراوەو لە دوای تێپەرینی 8 ساڵ
فەرهادی سەلیمی کە مەلایەکی ئا٠Š٠Šنى کوردە
و زیاتر لە 8 ساڵە لە گرتووخانەکانی رژێمدا راگیراوە هەتا ئێستا چارەنووسی ناروونە. فەرهادی سەلیمی خەڵکی شاری سەقزە کە لە رێکەوتی 19ی رێبەندانی 1388ی خۆری لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە گیراوەو لە دوای تێپەرینی 8 ساڵ بەسەر گرتنەکەی دا هێشتا بەبێ ئەوەی چارەنووسی روون بکرێتەوە لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج راگیراوە.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، فەرهادی سەلیمی ئاخر جار رۆژی دووشەممە 28ی بانەمەڕی 1394 بۆ لقی 28ی دادگای رژێم بە سەرۆکایەتی محەمەد مقیسە بانگکراوە بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ حوکمێکی پێ رانەگەیەندراوە.
ساڵی 1389 بڕیاری دانانی زەمانەتی بۆ دەرچوو بەڵام وەزارەتی بەدناوی ئیتلاعات بەو بریارە رازی نەبوو و نەسیری پوورقازی چاودێری بەندکراوانی عەقیدەتی و سیاسی سوننی هیچ وەڵامێکی بە داواکانی دوایی ناوبراو نەداوەتەوە.
ناوبراو لە دوای گیرانی بۆ ماوەی 8 مانگ لە زیندانە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە ورمێ لە ژێر شکەنجەدا بووە. لە پووشپەڕی ساڵی 1389 راگوێزرا بۆ بەندیخانەی ئەوین و بۆ ماوەی شەش مانگ لە زیندانی تاکەکەسی بەندی 240 و 209 راگیرا. لە بەفرانباری 1389 لە دوای شەش مانگ راگیران لە زیندانی تاکەکەسی گرتووخانەی ئەوین گوازرایەوە بۆ بەندی 350ی ئەو بەندیخانە. فەرهادی سەلیمی رێکەوتی 25ی خاکەلێوەی 1391 لەوێوە بۆ بەندیخانەی رەجایی شار گوازرایەوە.
لەگەڵ ئەوەی رۆژی چوارشەممە 27ی سەرماوەزی 1392 باوکی ئەو بەندکراوە کۆچیی دوایی کرد، بەڵام بەرپرسانی گرتوخانە رێگەیان رێگەی مەرەخەسیان بەو بەندکراوە نەدا.