دوو مێرمنداڵی کاراتەکاری کورد لە ڕکابەرییەکانی ئێران سەرکەوتنیان بەدەست هێنا
دوو مێرمنداڵی وەرزشکاری کورد لە ڕکابەرییەکانی کیک جیتسۆ MMA کە لە پارێزگای خووزستان بەڕێوەچووە، توانیویانە میداڵی زێڕ و زیو و بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو برا بە ناوەکانی محەممەد و عەزیز نامدار، پاش ئەوەی کە لە ڕکابەرییەکانی کیک جیتسۆی شاری ئەهوازدا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، بۆ هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران هەڵبژێردراون. لەو ڕکابەریانەدا هەڵبژاردەی شارەکانی بۆکان و مەهاباد لە ژێر ناوی هەڵبژاردەی کیک جیتسۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەشدار بوون و توانیویانە چەندین میداڵ بەدەست بهێنن.هەڵبژاردەی شاری بۆکان بە ڕاهێنەریی ئەیوب فەهیمی و هەڵبژاردەی مەهاباد بە ڕاهێنەریی سوهراب و شەهاب هاشمی بووە. محەممەد و عەزیز نامدار، ئەم دوو برا ، پێشتریش لە چەندین ڕکابەریی وەکوو: پاڵەوانیەتی کیک جیتسو (MMA)ی ساڵی ٩٠ ی هەتاوی شاری بۆکان، پاڵەوانیەتی ئێران، پاڵەوانیەتی پارێزگای کوردستان، پاڵەوانیەتی "فوول کیک بۆکسینگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا" و پاڵەوانیەتییەکانی ساڵی ١٣٩٤ی کەرەج و ... سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.
وه‌رزشوانێکی کورد له وه‌زنه‌هه‌ڵگری ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار کرد
بۆ دووه‌مین جار وه‌زنه‌هه‌ڵگرێکی پیرانشار له کێبه‌رکێیه‌کانی وه‌زنه‌هه‌ڵگرتنی یانه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار کرد. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تیمی وه‌زنه‌هه‌ڵگری شاری پیرانشار که به ڕاهێنه‌ری "یوونس مه‌ندی" و سه‌رپه‌رشتی "حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن ئاقایی" له هه‌ندێ کێشی جۆراوجۆردا له‌م کێبه‌رکێیانه‌دا به‌شداری کردبوو، توانی له ده‌ره‌نجامدا به مسۆگه‌رکردنی میداڵیای زێو له‌لایه‌ن "فه‌رهه‌نگ حسێنی" و مسۆگه‌رکردنی پله‌ی سێهه‌می تیمی له‌لایه‌ن وه‌زنه‌هه‌ڵگرانی پیرانشار و هه‌روه‌ها تۆمارکردنی دووباره‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌لایه‌ن "یوونس مه‌ندی" پله‌ی سێهه‌می ئه‌م کێبه‌رکێیانه مسۆگه‌ر بکات. کێبه‌رکێیه‌کانی پاڵه‌وانی وه‌زنه‌هه‌ڵگرتنی یانه‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی 10 و 11 مانگی ڕه‌زبه‌ر به ئاماده‌بوونی وه‌زنه‌هه‌ڵگرانی شاره‌کانی شنۆ، میاندوئاو، سه‌رده‌شت، بوکان، پیرانشار، نه‌غه‌ده، مه‌هاباد، سه‌لماس و مه‌راغه به میواندارێتی شاری شنۆ به‌ڕێوه‌چوو.
شارەوانی کرماشان ٣٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکرد
کێشەی ماڵی و دارایی لە بەڕێوەبەری شارەوانی کرماشان دەرکردنی بە کۆمەڵی ژمارەیەک پێرسۆنێلی بە پێشینەی لێکەوتەوە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٢ی رەزبەر، بەڕێوەبەریی شارەوانی کرماشان بڕیاری دەرکردنی ٣٠ کرێکار و فەرمانبەری لە فەرهەنگسەرای " نجومی" داوە.یەکێک لەو کرێکارانە نەبوونی بودجە و کێشەی دارایی بە بیانوو و بێ بنەما لە قەڵەم داوە و وتوویەتی: من بۆ خۆم ناڕەزایەتیم بەو بڕیارە دەربڕیوە و عەبدولڕەزا شەعبانی بەڕێوەبەریی شارەوانی پێی وتم کە دەتوانی خۆبەخشانە کار بکەی.دەرکردنی ئەو کرێکار و فەرمانبەرانە لە حاڵێکدایە کە بەڕێوەبەری شارەوانی وتوویەتی، هەموو کێشەکان یاسا یەکلایی دەکاتەوە.شارەوانی کرماشان لە ساڵی ١٢٩٩وە چالاکییەکانی خۆی دەست پێکردووە و لە حاڵی حازردا ٥٠ ٠ ملیارد تمەن قەرزدارە و کەسری بودجەی هەیە.
ئه‌ردۆغان: هه‌موو چه‌کدارێکی کوردی تورکیا و سووریا تیرۆریستن
سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌موو چه‌کدارێکی کوردی تورکیا و سووریا به تیرۆریست ئه‌زانێت و جه‌ختی کرد: لای من پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) هیچ جیاوازییه‌کیان نییه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەردۆغان ڕایگه‌یاند: له‌و کاته‌دا که باس له‌سه‌ر پڕچه‌ککردنی گرووپه‌کانی کورد ده‌کرێت من جیاوازی له نێوان گرووپه چه‌کداره‌کانی کوردی تورکیا و سووریا ناکه‌م. لای من پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) هیچ جیاوازییه‌کی به‌یه‌که‌وه نییه. وتیشی: ئه‌مڕۆ له کۆبانێ وێنه‌ی ڕێبه‌رانی په‌که‌که له هه‌موو شوێنێکی ئه‌و شاره‌دا ده‌بینرێت. به ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشکرایه که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا له‌گه‌ڵ چ گرووپ و ڕێکخراوه‌یه‌ک هاوکاری ده‌کات. ئه‌و که‌سانه‌ی که له کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان یارمه‌تی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا ده‌ده‌ن له ڕاستیدا پشتیوانی له تیرۆر ده‌که‌ن. بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که کورده‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) شه‌ڕ ده‌که‌ن هه‌ڵه‌یه. بۆ ئێمه تیرۆریستی باش و خراپ بوونی نییه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپێکی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ گرووپێکی تیرۆریستی دیکه ناتوانێت شه‌رعییه‌ت بداته ئه‌و گرووپه.
ئەگەری لە سێدارەدانی 9 زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشت
9 زیندانی مەحکووم بە ئێعدام لە لایەن بەرپرسانی رژێمی ئاخوندییەوە لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، 9 زیندانی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوەکانی، محەمەد بەیم محەمەدی، مەجید خلیلپوور، مۆرتەزا بەیات، محەمەد میکاییلزادە، حەمید رەزا ئەژدەری، عەلیرەزا رەحیمی، داریوش شیرازی، محەمەد عەزیزئابادی و محەمەد بەیگی لە رۆژی دووشەممە 13ی رەزبەری 1394، بە مەبەستی بەرێوە بردنی حوکمەکەیان بۆ ژوری اکەکەسی زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج گوازراەنەتەوە. جێگەی باسە کە دەگوترێت کە بریارە سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە ئەم زیندانیانە لە سێدارە بدرێن.
کوژرانی پاسدارێکیتری رژیمی ئاخوندی لە سووریە
پاسدارێکی رژێمی ئاخوندی لە شەرەکانی سووریەدا کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سایتی پاسدار قاسم سلێمانی، رۆژی دووشەممە 13ی رەزبەری 1394، بڵاویکردەوە کە پاسدارێکیتری ئەو گرووپە بە ناوی عەلیرەزا قۆنەواتی لە شەرەکانی پشتیوانی لە رژێمەکەی بەشارئەسەددا کوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، عەلیرەزا قۆنەواتی وەک راوێژکاری نیزامی لە سووریەدا بوونی هەبووە و لە شاری حۆمسی سووریەدا کوژراوە. جێگەی باسە کە لە سەرەتای ئالۆزییەکانی سووریەوە رژێمی ئاخوندی بە هێزی نیزامی و پشتیوانی ماڵی و نیزامی بەرگری لە مانەوەی رژێمەکەی ئەسەد کردووە و تاکوو ئێستا چەندین سەرکردەی باڵای ئەو رژێمە لە سووریەدا کوژراون.
ناتۆ: روسیا هێزێکی گه‌وره و هێزی وشکانی له سوریا کۆکردووه‌ته‌وه
یه‌نس ستۆلنبرگ بەرێوەبەری گشتی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، روسیا هێزێکی گه‌وره‌ی له سوریا کۆکردووه‌ته‌وه که هێزی وشکانی تێدایه، پێشێلکردنی کایه‌ی ئاسمانی تورکیاشی له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی روسیاوه به رووداوێکی خوازراو، وه‌سفکرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرێوەبەری گشتی ناتۆ له پرێس کۆنفرانسێکدا له برۆکسل وتی: "پێشێلکردنی کایه‌ی ئاسمانی تورکیا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی روسیاوه، به ئه‌نقه‌ست بووه، ئه‌وه‌ش پێشێلکارییه‌کی مه‌ترسیداره"، داواشی کرد کارێکی وه‌ها له ئاینده‌دا دووباره نه‌بێته‌وه.هه‌ر سه‌باره‌ت به پێشێلکارییه‌کانی فڕۆکه‌کانی روسیا بۆ ئاسمانی تورکیا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ستۆلنبرگ، به‌دووری زانی رووداوه‌که به هه‌ڵه بوبێت که به وته‌ی ئه‌و، پێ٠‹شێلکردنه‌که دووباره بووه‌ته‌وه و کورت خایه‌ن نه‌بووه.