کۆشکی سپی رۆژی شەممە 30ی رێبەندان
بە راگەیەندراوێک رایگەیاند مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بن عەلی یەڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیە لە پەراوێزی کونفرانسی ئاسایشیی مونیخ دیداریان هەبووە و سەبارەت بە هەوسار کردن و مەهاری رژێمی ئێران وتووێژیان کردوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە ئەوان تەئکیدیان کردەوە: رێگە نادەن رژێمی ئێران ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسیەوە.
لە بەشێک لە راگەیەندراوی کۆشکی سپی دا هاتووە، مایک پێنس پێشوازی لە دەوری تورکیە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە رێبەری ئەمریکا کردوەو سپاسی ئەو وەلاتەی کردوە.