دوو ئەندامی کۆماریخواز و دیموکراتی سەنای
ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی رەخنەیان لە بەرنامەی موشەکی و هەڵسوکەوتی تێکدەرانەی رژێمی ئێران لە ناوچەکە گرت، وریایی ئەوەیان دا کە هیچ شتێک رێگر نیە لەبەردەم کۆنگرەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی ئابڵوقەی زیاتر دژ بە رژێمی ئێران.
لە وتاری خۆیاندا رۆژی یەکشەممە 1ی رەشەمە لە کونفرانسی مونیخ هەر یەک لە سەناتۆر لینزی گراهام سەناتۆری کۆماریخواز و کریستۆفێر مورفی ئەندامی دیموکراتی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی سەنای ئەمریکا بەرنامەی موشەکی رژێمی ئێرانیان بە پێشێلکەری بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و لینزی گراهام وتی بەو زووانە کۆماریخوازەکانی سەنا پێشنیارێک بۆ سەپاندنی ئابڵوقەی زیاتری لەسەر رژێمی ئێران بەهۆی تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیک پێشکەش دەکەن.
ناوبراو هەروەها رژێمی ئێرانی بە هۆی تێکدانی ئاسایشی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست زانی، وە رژێمی ئێرانی بە یاریزانێکی خراپ لە سیاسەتی نێونەتەوەیی دا ناساند.
هەروەها کریستۆفێر مورفی بە ئیشارە بە تاقیکردنەوەی موشەکی رژێمی ئێران گوتی وەلامدانەوەی بەجێ بەو هەنگاوانە لە ئارادا دەبێ و پێی وانەبوو کە لە کونگرەی ئەمریکادا بۆ ئەو وەڵامدانەوانە کێشەیەک لە نێو حیزبەکاندا هەبێ.