پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەیاننامەی سازمانی خه‌بات به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایکی

بەیاننامەی سازمانی خه‌بات به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایکی

جه‌ماوری مافخوازی کوردستان!

گه‌لانی سته‌م لێکراوی ئێران!

روژی 3ی رەشەمە، ٢١ فوریه‌ که‌ له‌ لایه‌ن رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ رۆژی جیهانی زمانی دایک ناسراو پەسەند کراوە، هەلێکە بۆ گرینگی دانی زیاتر بە زمانی دایکی یان زگماک لە هەموو جیهاندا بەتایبەت ئەو وەلاتانەی چەندین زمانی تێدایە و بە شێوەی سیستەماتیک کار بۆ پاکتاوی زمانەکان دەکرێ و تاکە زمانێک بە فەرمی ناسێندراون و زاڵ کراون.








جه‌‌‌ماوری مافخوازی کوردستان!

گه‌‌‌لانی سته‌‌‌م لێکراوی ئێران!

روژی 3ی رەشەمە، ٢١ فوریه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ رۆژی جیهانی زمانی دایک ناسراو پەسەند کراوە، هەلێکە بۆ گرینگی دانی زیاتر بە زمانی دایکی یان زگماک لە هەموو جیهاندا بەتایبەت ئەو وەلاتانەی چەندین زمانی تێدایە و بە شێوەی سیستەماتیک کار بۆ پاکتاوی زمانەکان دەکرێ و تاکە زمانێک بە فەرمی ناسێندراون و زاڵ کراون.

رژیم و حکومه‌‌‌ته‌‌‌  ره‌‌‌گه‌‌‌زپه‌‌‌ره‌‌‌ست و دیکتاتۆره‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌راست به ‌پێشێلکردنی  مافه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و بنەڕەتیەکانی گه‌‌‌لان، به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی له‌‌‌هه‌‌‌وڵدا بوون بنه‌‌‌ماو ناسنامه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی بسڕنه‌‌‌وه‌‌‌ تا به‌‌‌ خه‌‌‌یاڵی خۆیان بەو شێوە هه‌‌‌وڵی توانه‌‌‌وه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کان بده‌‌‌ن. بێ گومان ئه‌‌‌و زمانانه‌‌‌ی که‌‌‌ خاوه‌‌‌نی گه‌‌‌لی زیندوو و هه‌‌‌روه‌‌‌ها مێژوویێکی دوردرێژ  بوون, به‌‌‌ زیندوویی ماونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کان نه‌‌‌یانتوانیوه‌‌‌ زمانی دایکی ئه‌‌‌و گه‌‌‌لانه‌‌‌ بسڕنه‌‌‌وه‌‌‌،به‌‌‌تایبه‌‌‌ت به‌‌‌هۆی زیندویی زمان و نووسین و ئاخاوتن و به‌‌‌کارهێنانی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌ک ئه‌‌‌و پیلانه‌‌‌ به‌‌‌ دی نه‌‌‌هاتووه‌‌‌، ته‌‌‌نانه‌‌‌ت وه‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ داخوازییه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی بێ ماف له‌‌‌ ناو جه‌‌‌رگه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی رزگاریخوازانه‌‌‌یان دا بووه‌‌‌ .

 گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ دوای دابه‌‌‌شبوونی به‌‌‌سه‌‌‌ر چەندین ولاتدا و له‌‌‌ ژێر سێبه‌‌‌ری ستەم و هەڵسوکەوتی شوڤێنیانه‌‌‌ی رژیمه‌‌‌ دیکاتۆره‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌، یه‌‌‌کێک له‌‌‌ خەباتە سەرەکی و نەگۆرەکانی وەدی هێنانی مافی خوێندن و نوسین به‌‌‌ زمانی دایکی بووه‌‌‌ و بزوتنەوەی ئازادیخوازی نەتەوەی کورد له‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌م داخوازییه‌‌‌ شێلگیر و به‌‌‌رده‌‌‌وام بووە. ئاشکرایه‌‌‌ زمان شوناسی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و پێناسه‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مانه‌‌‌ و له‌‌‌ ناوچوونی زمانی دایکی به‌‌‌ له‌‌‌ناو چوونی به‌‌‌شێکی به‌‌‌رچاوی که‌‌‌لتور و داب و نه‌‌‌ریت و میژوویی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌. مافی خوێندن و نووسین به‌‌‌ زمانی دایکی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان و زۆرینه‌‌‌ی ولاتانی جیهان وه‌‌‌ک مافێکی سروشتی و ئه‌‌‌سلێکی مافی مرۆڤ له‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ ناسراوه‌‌‌ و لێساندنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌ومافه‌‌‌ به‌‌‌ مانای کارێکی دژی مرۆڤانه‌‌‌ و له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ژێنوسایدا هه‌‌‌ژمار دێت . په‌‌‌ره‌‌‌پێدانی که‌‌‌لتور  و زمانی گه‌‌‌لانی تر له‌‌‌ ناو وڵاتێکدا نه‌‌‌ک بۆ داهاتوو و یه‌‌‌کپارچه‌‌‌یی ئه‌‌‌و ولاته‌‌‌ نابێته‌‌‌ مه‌‌‌ترسی ، به‌‌‌ڵکوو که‌‌‌لتور و باری زانستی و کومه‌‌‌لایه‌‌‌تی و ....هتد ئه‌‌‌و وڵاتانە به‌‌‌هێز ده‌‌‌کات و به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ زه‌‌‌وت کردنی مافی نەتەوەیی و له‌‌‌وانه‌‌‌ خوێندن و نووسین به‌‌‌ زمانی دایکی، ئه‌‌‌بێته‌‌‌ هۆی ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تی و دواجار به‌‌‌ هێزبوونی بیری نەتەوەیی و خه‌‌‌باتی بێوچان بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنانی مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکان.

درۆ و فرت و فێڵی رژێمی ئاخوندی له‌‌‌ سه‌‌‌ر پێدانی ماف به‌‌‌ نەتەوەکانی ئێران و له‌‌‌وانه‌‌‌ مافی خوێندن و نووسین به‌‌‌ زمانی زگماکی و خاڵی رواڵه‌‌‌تی ١٥ و ١٩ی قانوونی  بنەڕەتی رژێم، لای هه‌‌‌مووان ئاشکرا بووه‌‌‌ و ده‌‌‌رکه‌‌‌وت که‌‌‌ رژێمی ئاخوندی باوه‌‌‌ری به‌‌‌ پێدانی هیچ جۆره‌‌‌ مافێک به‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی تری ناو ئێران نیە و به‌‌‌رده‌‌‌وام سیاسه‌‌‌تی سه‌‌‌رکوت و پێشێل کردنی مافه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌کانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کان و سه‌‌‌رجه‌‌‌م خه‌‌‌ڵکی ئێرانی په‌‌‌یره‌‌‌و کردووه‌‌‌ و هه‌‌‌تا ئه‌‌‌و رژێمه‌‌‌ بمێنێت هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بنه‌‌‌مایانه‌‌‌ ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه.

نەتەوەی کورد نەتەوەییەکی خاوەن کەلتوور و زمان و شارستانیەتێکی کۆن و زیندووە، بەڵام رژێمی دەسەڵاتدار بەشێوەیەکی بەرنامە بۆدارێژراو لە هەوڵی پاکتاو و سڕینەوەی زمانی کوردی و زمانی باقی نەتەوەکانی ئێران و چەسپاندنی تاک زمانیە، هەر بۆیە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داوا له‌‌‌ هەموو تاکێکی نەتەوەکەمان ده‌‌‌کات که‌‌‌ وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەوڵی پەرەپێدان و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی دا بن و ئەو ئەرکەش لە دەرەجەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی لە کۆمەڵگەی کوردستان.

سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران

کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی

20ی فوریه‌‌‌ی 2017


7 ساڵ و 9 مانگ و 1 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەیاننامەی سازمانی خه‌بات به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایکی

بەیاننامەی سازمانی خه‌بات به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایکی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران